کەبەدەهە: لەدژی توندوتیژیی پیاو - دەوڵەت بەرخۆدان بکە و خۆت بەڕێکخستن بکە

کەبەدەهە داوای ڕێکخستن و بەرخۆدانی دژی توندوتیژیەکانی پیاو - دەوڵەت کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "کۆڵ نادەین، سەردانانەوێنین، باوەڕمان بە هێزی خۆمان، هێزی ژن و ناسنامەی ڕەگەزی بندەستە."

کۆنسەی گشتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،"سیستەمی سەرمایەداری-ئیمپریالیستی پیاوسالار پشت بە دەوڵەت و میکانیزمی ڕێکخستنی توندوتێژی دەبەستێت و بەم شێوەیە بەردەوامە لە ستەمکاریی. هەرکات ماف خۆری  لەسەر کار و جەستە زیادی دەکات، چەوسانەوەی دەوڵەتیش زیاد دەکات. ئەم توندوتیژییە دژی هەموو بندەستانە. چین و ڕەگەز و گەلانی ژێردەستە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی گەورەن."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکە باسدەکرێت"سیستەمی سەرمایەداری لە پێناو پاراستن و فراوانکردنی سیستەمی ستەمکاریی، دەست بە هەموو جۆرە شەڕێک دەکات. بەپێی ستراتیژی پارچە بکە و هەڵبێ، گەلان دەکاتە دوژمنی گەلان، ڕەگەزیش دەکاتە دوژمنی ڕەگەزەکان.

 توندوتیژی، داگیرکاری، تاڵانکاری، کۆمەڵکوژی و قڕکردن پەرە پێدەدات. وەک چۆن لە نسێبین، غەززە، دێریک، قامیشلۆ، کۆبانێ شارەکان وێران کران. لە غەززە، لە ئارتساخ، جارێکی دیکە فەلەستینییەکان و ئەرمەنییەکان دەبنە ئامانجی هێرش و کۆچبەردەکرێن.

بڵێین چارەکی یەکەمی سەدەی ٢١نزیکە لە کۆتایی. لە ڕاستی جیهانی فرەلایەنەدا، کێبڕکێی هەژموونی ئیمپریالیستی لە نێوان ئەمریکا و چین/ئەمریکا و ڕووسیەدا لە زۆربەی بوارەکاند گۆڕاوە بۆ شەڕ. ستەمکاری و شەڕ برسێتی و هەژاری، کۆچ و توندوتیژی بەسەر بندەستەکاندا دەسەپێنرێت. مرۆڤەکان، منداڵان دەکوژرێن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی ڕێکخستنی لە شار و شاخ، کارگە، قوتابخانە و شەقامەکان لە دژی ستەمگەری سیستەمی سەرمایەداری بە هەژموونی پیاوانەوە کراوە و واباس کرا " توخمی سەرەکی تێکۆشانی کرێکاران، ستەملێکراوان، و ژنانی بن دەستە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیەندرا کە تێکۆشان بۆ یەکسانی و ئازادی ژنان لە ڕۆژئاوا گۆڕا بۆ شۆڕشی ژنان و ڕێگای هەموارکرد هەتا سەدەی بیست و یەک ببێتە سەدەی شۆڕشی ژنان. دەوترێت، "لە ڕۆژهەڵات/ئێران، بزووتنەوەی گەل و ژنان بە دروشمی'ژن، ژیان، ئازادی' هەوڵدەدرێت بوەستێنرێت. ژنان لە پێگەکانیان جێناهێڵن. لە ئەفغانستان ژنان لەگەڵ کۆنەپەرەستانی سیستەمی سیاسی ئایینی و ئیسلامی تاڵیبان بەردەوامن لە شەڕکردن."

لە ئەمریکای لاتین، ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، مانگرتن و خۆپیشاندان دژی سیاسەتی سەرمایەداری لەسەر جەستەی ژنان خۆی بەڕێوە دەبات. دژی هەوڵەکانی لەناوبردنی فەلەستین، ژنانی هەموو ئایین، نەتەوە و تەمەنەکان لە هەموو بەشەکانی جیهاندا بۆ 'فەلەستینێکی ئازاد لە ڕووبارەوە تا دەریا' بەرخۆدان دەکەن. لە تورکیا/کوردستان ژنان و ناسنامەی ڕەگەزی ژێردەست بە لێدان، بەرخۆدان و ڕێپێوان لە دژی توندوتیژیی پیاوان و دەوڵەت سەرهەڵدان دەکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ڕاگەیەندرا کە لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی پیاوسالار، تەنها بە ڕێکخستنێکی بەهێز و بەرخۆدانێکی یەکگرتوو و ستراتیژی شۆڕشی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان و بەهێزبوونی ڕێکخستنەکەیان، دەتوانن سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو لەناو ببەن.

لەکۆتاییدا بەمشێوەیە بانگەواز کرا:"جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کۆڵ نادەین، سەر نەوی ناکەین، بڕوامان بە هێزمان، بە هێزی ناسنامەی ڕەگەزی بندەستە."