کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت

بڕیارە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە دروشمی 'بە ژیان ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی' لە ستۆکهۆڵی پایتەختی سوید بەڕێوەبچێت.

بە گوێرەی بانگەوازێکی رێکخەرانی کۆنفڕانسەکە، لە ٢٠-٢١ی ژانویە/ کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆنفڕانسی دوو رۆژەی ژن، ژیان، ئازادی بە دروشمی بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەجێت.

بەرنامەی کۆنفڕاسەکە بەم جۆرەیە:

ڕۆژی یەکەم
 کردنەوەی کۆنفرانسەکە
 نمایشی هونەری: ئەستێرە مورتەزایی
 پانێڵی یەکەم: گەڕان بەدوای حەقیقەتی ژن لە مێژووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 وتاردەران: شەهین نەوایی، فەریبا بەلوچ، شوهرە قەنبەری، شەهرزاد ئەرشەدی، هایدە دەرئاگاهی
 بەڕێوەبەری پانێل: شیوا قەلوازی
 پانێڵی دووەم: شیکاری کۆمەڵناسیی سەرهەڵدانی "ژن ژیان ئازادی" کە زەمینەی بۆ شۆڕشی ژن خۆش کرد
 وتاردەران: سومەیە ڕۆستەم پوور، ڕەها ثابت سەروستانی، سۆزان کەریمی، سارا ئەفراسیابی
 بەڕێوەبەری پانێڵ: سۆهەیلا شەهریاری
ڕۆژی دوەم
پانێڵی سێیەم: کاریگەریی دینامیکی ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر شۆڕش. ئەو کێشانەی ڕاپەڕین و شۆڕشی ژنان و کۆمەڵگەکان بەرەوڕووی دەبنەوە
وتاردەران: بڵقیس ڕۆشەن، ڕۆژین موکریانی، سارا کرمانیان، نێدا هوشەنگ
 بەڕێوەبەری پانێڵ: نگین شێخوالیسلامی وەتەنی
پانێڵی چوارەم: ڕێبازەکانی پاراستنی شۆڕشی " ژن ژیان ئازادی" و ئامانجەکانی شۆڕش
وتاردەران: ئیلاهە سەدر، فەریبا بورهان زێهی، ڕۆزا ثابت، مریەم فەتحی
 بەڕێوەبەری پانێڵ: عەواتف ئەسەدی
ستۆکهۆڵم ٢٠ و ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٤
 ناونیشان: Utövägen 6
132 30 Saltsjö-Bo

وەک رێکخەرانی کۆنفڕانسەکە ئاماژەیان پێکردووە ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە لە کۆنفڕانسی دوو رۆژەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندییان پێوە بکەن:

[email protected]

 

هـ . ب