کۆنفرانسی یەژەکە-ئە: ڕەگەزپەرستی دەکوژێت-تێکۆشان ئازاد دەکات

یەژەکە-ئە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە بەشداری ٢٢٠ نوێنەر، کۆنفرانسێکی بە ناونیشانی "ڕەگەزپەرستی دەکوژێت-تێکۆشان ئازاد دەکات" ئەنجامدا، یەژەکە-ئە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆنفرانس و بڕیارەکانی بڵاوکردەوە.

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) دەربارەی کۆنفرانسەکە ڕاگەیاندراوی کۆتایی و بڕیارەکانی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە تیشک دەخاتە سەر ستەمی ٥ هەزار ساڵەی سیستەمی پیاوسالاری لەسەر ژنان، کە ئەمڕۆش لەڕێگەی میدیای دیجیتاڵەوە لە گۆڕەپانیی سیاسی و جڤاکی و ئابووری و دەروونی تەواوی ڕۆژ ڕەگەزپەرستی لەناو جڤاکدا قووڵ دەکاتەوە و بەم شێوەیە درێژە بە هەبوونی دەدات. حساب بۆ ڕەنج و ماندووبوونی ژن ناکات و بێ ناسنامە دەیهڵێتەوە.

هەروەها تیشکخراوەتە سەر تێکۆشان و بەرخۆدان ژنان بە درێژایی مێژوو دژی سیستەمی پیاوسالاری، ئەمڕۆش بە ژنان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو جیهان بەردەوامە لە تێکۆشان. پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک چۆن ڕۆڵی پیاوی سەردەست و فیوداڵ ڕەت دەکاتەوە، هاوکات ڕۆڵی ژنی کلاسیکیش ڕەت دەکاتەوە.

کۆنفرانسەکە بۆ وتوێژکردن دەربارەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی ژن و کەسایەتیە ئازادەکان و پێوەرە سەرەکییەکان بۆ بنیاتنانی جڤاکێکی ئەخلاقی و سیاسی و دیموکراتیک بە بەشداری ٢٢٠ نوێنەر ئەنجامدرا. ئەڵتەرناتیڤە شۆڕشگێڕییەکان لە بواری سیاسی و ئابووری و ڕێگەی چارەسەر و ژنۆلۆژی پێشکەشکران. لەسەر بناغەی وتوێژە هەمەلایەنەکان، چەند بڕیارێک دران.

بڕیارەکان:

" 1- پێویستە لە هەموو خەباتەکاندا لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەرێتی و ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان، ڕوانینی ژنان دژی ڕەگەزپەرستی بەبنەما وەربگیرێت.

2- هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کرد، پێویستە هەموو سیستمەکەمان لەسەر بناغەی خزمەتی پێکەوەژیانی ئازاد بنیات بنرێت و ئەمەش لە شێوەی ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد و پەیوەندی ئازاددا بەدی دێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەبێت کە هەمووان بەشداربن لە پەروەردەی تاکەکەسی و جڤاکی لەسەر بناغەی پارادایمەکە.

3- بۆ ئەوەی چاندی پێکەوەژیانی ئازاد بێتەدی، پێویستە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری یان مۆدێلی نەریتی پیاوی فیداڵی و ژنی کلاسیکی تێپەڕێنرێت، و ناسنامەی ژنی ئازاد کە گرێدراوە بە شۆڕشی ژنانەوە لە جڤاکدا بچەسپێنرێت.

4- بۆ ئەوەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە بنیاتنانی جڤاکدا بچەسپێت، پێویستە ئەزموونەکان هاوبەش بکرێن و بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی یەکسان بگاتە ئاستێکی گونجاو، پێویستە هەمووان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.

5- گرنگترین تایبەتمەندی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیمان ئەوەیە کە سیستەمی نوێنەرایەتی یەکسان و هاوسەرۆکایەتی هەیە. لە بەرامبەر ئەو تێگەیشتن و ڕێبازانەی کە ڕێکخستن وەک فۆرمێک دەبینن، ئیرادەی هاوسەرۆکەکان نادیدە دەگرن، بڕیارەکان پشتگوێ دەخەن و وەک ئەوەی تەنها جێبەجێکار بن لێی دەڕوانن، پێویستە تێکۆشانی چالاکانە بکرێت.

6- لەسەر بناغەی پێوەرەکانی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژن، ئەنجامدانی تێکۆشانێکی چالاک و بەهێز، بەو هۆشیارییەی کە "بنەماکانی ئازادی لەسەر بناغەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنان ڕێکخراوە"، تێکۆشانی ڕەگەزی بە بەهێزترین شێوە دژی پێوەر و تێڕوانینە نەریتییەکان لە هەموو بوارێکدا ئەنجام بدرێت.

٧- لەسەر بناغەی پێوەرەکانی 'ئازادی ژن ئازادی جڤاکە، بەشداری ژنان لە بنیاتنانی جڤاکی ئەخلاقی و سیاسیدا لەسەر بناغەی نوێنەرایەتی یەکسان لە کۆمۆنەکان و مەجلیسەکاندا بەهێزتر بکرێت.

8- تێکۆشانی چالاکانە لەدژی ئەو تێگەیشتن و ڕێبازانەی کە کاری ژنان بەپێویست نابینن، واتە هەمیشە کەموکورتییەکانی خۆیان بۆ ئافرەتان دەگەڕێننەوە.

9- تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی جڤاکی، کۆمەڵکوژی ژنان، توندوتیژی خێزانی، هەراسانکردن و دەستدرێژیکردن، هاوسەرگیری پێشوەختە و هەموو جۆرە توندوتیژییەک بە بەهێزترین و ڕادیکاڵترین شێوە، نیشاندانی هەڵوێستی ڕێکخراوەی جڤاک بەرامبەر ئەم هێرشانە و ئەنجامدانی خەباتی هۆشیارکردنەوە.

10- ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە سەرمایەداری لە ڕێگەی ڕیکلام و دیجیتاڵ میدیا و پۆرنۆگرافیەوە دژی ژنان بڵاوی دەکاتەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەژموونی ئایدیۆلۆژییەوە هەیە و بۆ جێبەجێکردنی یاسای کار و قازانجە. پێویستە بزانرێت ئەم جۆرە ڕەگەزپەرستییە نەخۆشییەکە، زیاتر لەوە، شکستە، مردنێکی پێشوەختە. بۆیە پێویستە ئەم هێرشەا ڕەگەزپەرستیانە ڕەت بکرێتەوە و تێکۆشانێکی چالاکانە بۆ نەهێشتنیان ئەنجام بدرێت.

11- توندوتیژی پیاوان کە لە ئەنجامی کۆچبەری و وێرانکردنی ئیکۆلۆژی و قەیرانە جڤاکییەکان ڕوودەدات، هەروەها ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی هێرشە ئایینپەرستی و ڕەگەزپەرستییەکانەوە تووشی جڤاک دەبێت، پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەرەکانیان دیاری بکرێت.

12 - سیاسەتێکی بڵاوکردنەوەی جڤاکی-چاندی و گۆڕانکاریخواز بەبناغە بگیرێت کە بە بەهێزی پرسە جڤاکییەکان لە گۆڕەپانی چاپەمەنی دەربخات، ڕێگا بە جڤاک پیشان دەدات، ئیرادەی چارەسەرکردن دەردەخات و تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی دەکاتە چەقی کاری خۆی.

13- خەباتە چاندی و هونەریەکان، کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستیدا، پێویستە بە ئامانجی بنیاتنانی ئێستاتیکای ژن، گۆڕینی پەیوەندی و شێوازی ژیانی ژن و پیاو، دەرخستنی ئەخلاقی ئازاد، بەڕێوە بچن.

14 - دژی هەموو جۆرە هێرشێکی ڕەگەزپەرستی زارەکی و دەروونی و جەستەیی لە گۆڕەپانەکاندا تێکۆشانی چالاک بکرێت و هەڵوێستی بەرامبەر ئەو کەسانە پیشان بدرێت. نابێت ئەم کەسانە لە کاری بنیاتنانی جڤاکیدا جێگە بگرن.

15- پێویستە پەروەردەی ژنۆلۆژی بدرێتە هەموو هاوڕێ پیاوەکان، لە تێکۆشانی ڕەگەزی و گۆڕانی پیاوان و ڕەگەزی جڤاکی.

16 - لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕۆڵی بیروباوەڕەکان لە ڕەگەزی جڤاکیدا.

17- بۆ دایک و باوکان لە چوارچێوەی پەروەردەی مناڵاندا، دەبێت پەروەردەی پیداگۆگی بدرێت و پانێڵ ڕێکبخرێت.

18- لە ئاستی هەرێمیدا پەروەردە بدرێت و کۆنفرانس ئەنجام بدرێت.

کۆنفرانسەکەمان لە کەسێتی یوکسەل یاراگان کە مانگی ئادار لە ئەڵمانیا کوژرا، دیاریە بۆ هەموو ژنە کوژراوەکان".