مەلەكەپە/كەكەئۆ: بەتیرۆری ئاكارسەل لەدڵ و مێشكی ژنان دراوە
مەلەكەپە/ كەكەئۆ ناڕەزایەتی نیشانی تیرۆركردنی ناگەهان ئاكارسەلدا و رایانگەیاند؛ بەتیرۆركردنی ناگەهان لەدڵ و مێشكی ژنان دراوە.
مەلەكەپە/ كەكەئۆ ناڕەزایەتی نیشانی تیرۆركردنی ناگەهان ئاكارسەلدا و رایانگەیاند؛ بەتیرۆركردنی ناگەهان لەدڵ و مێشكی ژنان دراوە.
پارتی كۆمۆنیست، لینینیست ـ مائۆئیست و رێكخستنی ژنانی كۆمۆنیستی كوردستان"مەلەكەپە و كەكەئۆ"بەراگەیەندراوێك ناڕەزای بوون لەبەرامبەر بەتیرۆركردنی ناگەهان ئاكارسەلدا و رایانگەیاند؛ تیرۆركردنی ناگەهان ئاكارسەل لەدڵ و مێشكی ژنان كراوە و راشیانگەیاندوە كە تێكۆشانی ئازادی ژنان ئاستەنگ ناكرێت.
هاوكات راشیانگەیاندوە؛ ناگەهان ئاكارسەل لەتێكۆشانی ژناندا بژیت. بەرووناكبوونی خۆی لەهۆشیاركردنەوەی ژنان بەردەوام بێت. تیرۆری ژینا ئەمینی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران شەپۆلی سەرهەڵدانی لەگەڵخۆیدا بەرێكخست. تیرۆری ناگەهان ئاكارسەل لەم كاتەدا پێكهات.
مەلەكەپە و كەكەئۆ لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیاندا دەڵێن؛ دەبێت پێش هەركەس گەلەكەمان لەباشوری كوردستان لەبەرامبەر بەم كردەوە تیرۆریستیە بێدەنگ نەمێنن و دەبێت پیلانگێڕان و هاوكارانیان وڵات بەدەر بكەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكەن.
هـ . ب