'مەزنترین تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوە دەچت'

گەریلاکانی یەژاستار فاراشین مشتەنوور و بەسێ ئانووش ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی ژنان مەزنترین تێکۆشان بەڕێوەدەچێت.

گەریلاکانی یەژا ستار فاراشین مشتەنوور و بەسێ ئانووش بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشەوە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا، فاراشین مشتەنوور گەریلای یەژاستار ٨ی مارسی لە سەرجەم ژنان پیرۆزبایی کرد و وتی: " ٨ی مارس ڕۆژی ژنانی زەحمەتکێشی جیهانە، کە بە تێکۆشان و قوربانیدانی گەورە بەدیهاتووە. تێکۆشانی ژنان سەدان ساڵە بەردەوامی هەیە. ئەمڕۆ هێزێک کە کۆمەڵگا پێشەنگایەتی دەکات، خودی ژنانە. هەر بۆیە گەورەترین تێکۆشان لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت. لە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی کورد بوونە پێشەنگی تێکۆشانی خۆیان.

کە سەیری مێژوو دەکەین، دەبینین هەموو داگیرکەران لە هێزی ژن ترساون. چونکە ئەوانەی شۆڕش لە کۆمەڵگادا دەکەن ژنانن. ئێستا ژنان خاوەنداری لە هێزی خۆیانن و بەو هۆشیارییە خەبات دەکەن. لە سیستمی پیاوسالاری ژن بە هێزی بە هیچ دادەنرێت. کاتێک سەیری ئەم سەردەمە دەکەین، دەبینین کە ژنان دەسکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە. ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبن. دوژمن بە تایبەتی ژنانی گەنج دەکاتە ئامانج. پێویستە ژنانی گەنج بە پیلان و تەڵەکەی حکومەت و سیستەمی سەرمایەداری فریو نەخۆن نەکەونە ژێر کاریگەری سیاسەتی شەڕی تایبەت. گرێدراو بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆڵ و ئەرکی پێشەنگایەتیان لە کۆمەڵگا لە ئەستۆ بگرن.

بێگومان گەریلاکانی ژنیش بە چالاکییەکانیان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە. سەرەڕای هەلومەرجی قورس، تێکۆشان و چالاکییەکانی گەریلا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگا  داناوە. دەوڵەتی داگیرکەر لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلا و تێکۆشانی گەل شکستی هێناوە. دەبینین کاتێک داگیرکەر ناتوانێت پێش لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بگرێت، پەنا بۆ سیاسەتی شەڕی تایبەت دەبات. کە شکست دەهێنێت بە فریو و چەواشەکاریی خەسارەکانی دەشارێتەوە. تێکۆشانی گەریلا لە پەرەسەندنە و ئامانجی سەرەکیمان مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕزگاری کوردستانە. بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی مەزنتر، بەتایبەتی گەنجان پێویستە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ڕیزەکانی گەریلابن لە چیاکانی ئازادەکانی کوردستان و خۆیان پێشبخەن. بەتایبەت بۆ ژنانی گەنج گرنگە بزانن سەدەی ٢١ سەدەی ژنانە. هەموومان دەزانین تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازادی بە خۆیەوە نابێت.

قەد خاکی خۆمان بۆ داگیرکەران بە جێناهێڵین

هەروەها بەسێ ئانوش گەریلاى یەژا ستار وەبیرى هێنایەوە کە تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتیى کلارا زێتکین و ڕۆزا لۆکزامبۆرگ دەستیپێکردووە و گەیشتووەتە ڕۆژی ئێستا، گرێدراوە بە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش، وتی: " سەرەتا هەموو شەهیدانمان  کە لە پێناو ئازادی ژنان ژیانی خۆیان بەخشی بەڕێزداریەوە بە بیر دێنمەوە. بە تێکۆشانێکە بە ساڵانە بەردەوامە، ئێستا ژنان بەهێزتر، ڕێکخستنی و تێگەیشتووترن. ژنان لە سیستەمی پیاوسالاریدا زیانی زۆریان پێگەیشت. پێویستە ژنان هەموو پێکەوە بەرەنگاری سیستەمی دەسەڵاتداریی پیاوان ببنەوە. ڕێبەر ئاپۆ ژنۆلۆژی پێشنیاری کردووە بۆ ئەوەی ژنان پێکەوە زیاتر بە شارەزاییەوە تێکۆشان بکەن.

دەسەڵاتدارانی فاشیست دەیانەوێت دژی ژنان درێژە بە هێرش و کۆمەڵکوژیەکانیان بدەن. ئێمە وەک ژن پێویستە لە دژی ئەم هێرش و بەرەنگاری بوونەوانە زیاتر خۆمان ڕێکخستن بکەین. ئەگەر پێکەوە بەرخۆدان بکەین، لە مێژوودا ڕۆڵێکی گرنگمان دەبێت. هەروەها ژنولۆژی ئامرازێکە بۆ ئەوەی ژنان زیاتر خۆیان پێشبخەن. چالاکییەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە لەلایەن یەژا ستارەوە پێشەنگایەتی دەکرێن، سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵێکی گەورەن بۆ ئێمە. ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیک بووینەوە. قەد خاکی خۆمان بۆ داگیرکەران بە جێ ناهێڵین."