'پیلانگێری پلانێکی چەپەڵ لە دژی داهاتووی گەنجان بوو'

گەریلاکانی هەپەگە لەبارەی ساڵیادی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەمەوە وتیان کە پیلانگێڕی پلانێکی چەپەڵ لەسەر ئایندەی گەنجان بوو، بەڵام بە بەرخودانی رێبەری گەلی کورد تێکشکا.

گەریلاکانی هەپەگە رێزان زیلان، کەنداڵ ئازاد و رۆژهات نۆرشین سەبارەت بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

رێزان زیلان: پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسایەتی رێبەرایەتی لە بەرامبەر گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم گەلانی بندەست کرا. ئامانج لە پیلانگێرییەکە سڕینەوە و لەناوبردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، لاوازکردنی بزوتنەوەی ئازادیمان بوو کە بەم جۆرە بیخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. بەڵام رێبەرایەتی رێگەی بەوە نەدات و پیلانگێڕییەکەی تێکشکاند. وەک گەریلاکانی ئازادی، وەک جەنگاوەرانی رێبەر ئاپۆ، سەرچاوەی تێکۆشانمان رێبەرایەتیە. بەرخودانێک کە رێبەرایەتی چەندین ساڵە لە ئیمراڵی دەیکات، بۆ ئێمە نمونەیە. هەلومەرج چەندە دژوار دەبن با ببن، ئێمە دەتوانین بە رێگە و رێبازی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ سەربکەوین. ئێمە لە رێبەرایەتیەوە فێری تێکۆشان بووین. لە کۆتایی ئەم تێکۆشانەدا هیوا دەبینرێت، بەرەو ئەو هیوایەمان هەنگاو دەنێین. بە چالاکییەکانمان، لێپێچینەوە لە پیلانگێڕان دەکەین.

کەنداڵ ئازاد: هێشتا لەدایک نەبووم، ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کردبوو. ئامانجی تێکۆشانی رێبەرایەتی ڕۆشنگەری گەنجان بوو، بەڵام دەوڵەتە هەژموونەکان نەیاندەویست گەنجان رۆشن ببنەوە، بەڵکو دەیانویست لە تاریکیدا بمێننەوە. هەر بۆیە پیلانێکی نێونەتەوەییان لەدژی رێبەرمان ئەنجامدا. بەڵام نەگەیشتنە ئامانجەکەیان. رێبەرایەتی پیلانەکەی تێکشکاند. ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکرێت. دەبێت بۆ ئەمە خەبات بکەین. لە زۆرێک لە وڵاتانی وەک ئەفریقا و هیندستان سەرکردەی ئەو وڵاتانە و گەلەکەیان بە تێکۆشان ئازاد کران. ئێمەش دەتوانین ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکەین.

ڕۆژهات نۆرشین: هێزە پیلانگێڕەکان لە رێگەی بەدیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دەیانویست دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەناو ببەن. بەڵام نەگەیشتنە ئامانجەکەیان. پەکەکە هێشتا لەسەرپێیە و رۆژ لەدوای رۆژ بەهێزتر دەبێت. گەمەی پیلانگێڕان چەندە گەورە بن، نە پەکەکە و نە گەلەکەمان شکست ناهێنن. تا ئەو کاتەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت، ئێمە زیاتر پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین و بەردەوام دەبین.