دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ منداڵی شەهیدکرد و ٣ ی دیکەی بریندارکرد

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی تەحنا مەزینی منبج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ منداڵ شەهیدبوون و ٣ی دیکەش برینداربوون.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی تەحنا مەزنی رۆژئاوای کانتۆنی منبجیان تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا دوو منداڵ بە ناوەکانی عەبدۆ جومعە ئەلجاسم تەمەن پێنج ساڵ و جاسم جومعە ئەلجاسم تەمەن ٩ ساڵ شەهید بوون. لە هێرشەکەدا سێ منداڵیش بە ناوەکانی جاسم مەحمود ئەلجاسم تەمەن ٦ ساڵ، ئەحمەد جاسم ئەلجاسم تەمەن ٨ ساڵ و موسلیم ئەلجاسم تەمەن ١٠ ساڵ بە سەختی برینداربوون.

منداڵە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی منبج.