خەڵکی سەرێکانی لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکیان ئەنجامدا

خەڵکی سەرێکانی بەبۆنەی ٥ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ‌سپی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکیان ئەنجامدا.

خەڵکی سەرێکانی بەبۆنەی ٥ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ‌سپی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکیان ئەنجامدا. کۆچبەرانی سەرێکانی و ئەندامانی یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان (هەرەکە) و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری چالاکیەکە بوون. پانکارتی "ڕۆژێک دەگەڕێینەوە سەرێکانی" و "داوامان کۆتاییهاتنی داگیرکارییە" و "نا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی" بەرزکرایەوە. درووشم دژی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ‌سپی بەرزکرایەوە، خەڵکی سەرێکانی نامەیەکیان ڕادەستی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ئەندامی کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی، ڕەیان ئەختە، ئەو نامەیەی خوێندەوە کە گەیاندرایە بینای کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تاوانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان و هاوپەیمانانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە سەرێکانی و گرێ‌سپی هاوڵاتیانی مەدەنی دەپارێزن، ئەنجام دەدەن.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ‌سپی گۆڕینی دیمۆگرافی ئەنجام دەدرێت، دەوڵەتی تورک هەموو ڕێککەوتن و پەیماننامەکان پێشێل دەکات، داوا دەکەن نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و لەناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکرێن. فشار لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بکەن لە هەرێمە داگیرکراوەکان بکشێنەوە.

پاشان ٥ خولەک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی هێرشی داگیرکاری سەرێکانی و گرێ‌سپی بەڕێوەچوو. شاندێک لە کۆمیتەکە نامەکەی ڕادەستی بینای کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.