تەڤگەری ژنانی کوردی (تەژەکە_ئە) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) دەربارەی گردبوونەوە و ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" کە دوێنێ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. ئاماژە بەوە کراوە سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ لەڕێگەی عومەر ئۆجالانی برازایەوە لە کۆڵن بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا، بەشداری سەدان هەزار کەسی لە ڕێپێوانەکەدا خاوەندارییەکی شکۆمەند لە ئیرادە نیشان دا.
ئاماژە بەوە کراوە ڕێپێوانەکە بە ڕۆحی خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ پێکهاتووە، هەزاران کەس لە وڵاتانی ئەوروپاوە خۆیان گەیاندە کۆڵن، دەیان هەزار گەنج گۆڕەپانەکەیان پڕ کرد.
تیشکیان خستەسەر تێکۆشانی ژنان
دەڵێن: "گەلەکەمان لە ئەوروپا، لە ڕێپێوانی " ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستەدا" بە ڕۆحی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" پێشوازییان لە سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ کرد. تێکۆشانی ژنان دیسانەوە مۆری خۆی لە ڕێپێوانی کۆڵن دا. دەیان هەزار ژن لە گۆڕەپانەکەدا، خاوەندارییان لە پارادایمی ژنی ڕێبەر ئاپۆ کرد. بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە بۆ ڕێپێوانەکە خەباتیان کرد و دەیان هەزار ژنیان بەرەو کۆڵن سەفەربەر کرد.
پەیامیان دا بە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان
هەروەها دەڵێت : "لە ڕێپێوانەکەدا هەڵوێستی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی وەک یەکێتیی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی شەرمەزار کرا، ئەو هەڵوێستەی لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرامبەر بە گەلی کورد دەینوێنن. پشتگیری ئەوانیان بۆ درێژەدان بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری شەرمەزار کرد".
لە ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن نووسرایەوە
ئاماژە بەوە دەکات گەلی کورد و دۆستەکانیان دووپاتیان کردەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەن و پێداگرن لەسەر کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەڵێت: "لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەمی کۆڵن دیسانەوە مێژوو نووسرایەوە. سەدان هەزار کوردستانی و دۆستەکانیان لە ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە کۆڵن، دڵسۆزیی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشاندا و دووپاتیان کردەوە ناونیشانی چارەسەر ڕێبەر ئاپۆیە. پێویستە دەوڵەتی تورک و هێز و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان ئەم پەیامەی گەلی کورد باش بخوێننەوە.
هەڵمەتەکە بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەوام دەبێت
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سوپاسی هەموو بەشداربووان کراوە، دەڵێت: "هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەر بۆ پرسی کورد لە لوتکەدا بەردەوام دەبێت. بێگومان سەردەکەوین و گۆشەگیری دەشکێنین".