ئەشکەنجەی زیندانی شاکران شەرمەزارکرا

بە پێشەنگایەتی تەژەئا، ئەشکەنجەی سەر سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز لە زیندانی شاکران، شەرمەزارکرا.

ئەشکەنجەی زیندانەکان شەرمەزارکرا

سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی وان لە ئەزمیر دەسبەسەرکران و خرانە زیندانی شاکران. لە زیندان ڕووبەڕوو هەڕەشە و ئەشکەنجە بوونەوە. تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) دەربارەی ئەم پرسە لەبەردەم بینای دەم پارتی لە وان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی وان، گوڵشەن کورت خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە زیندانەکان بەردەوامە و دەسەڵات بەنیازە پێشێلکارییەکان بشارێتەوە، سیبەل و سەدانور لەلایەن کارمەندانی زیندانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و ئەشکەنجە بوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوەکە پشتگیری تەژەئا بۆ بەرخۆدانی سیبەل و سەدانور دووپات دەکاتەوە، داوای لە دادگا کرد پشتگیری سیاسەتی دەسەڵات نەکات، دەڵێت: "ئێستە زیندانیان دژی سیاسەتی گۆشەگیری بەرخۆدان دەکەن. دیسانەوە بانگەواز لە دامەزراوە دیموکراتیکەکان دەکەین، خاوەنداری لە زیندانیانی سیاسی بکەن، بەرخۆدان ژیانە و بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و چەپڵەڕێزان و هەلهەلە کۆتایی هات.