یەژەئادە: وەرن بەرامبەر نادادیی گەردوونی تێبکۆشین
یەژەئادە بەبۆنەی ٨ ی ئادار پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند تا ژنان ئازاد نەبن، کۆمەڵگەش ئازاد نابێت، گوتی: "بەرامبەر ئەم نادادییە گەردوونییە دژی ژنان دەڵێین، ئیدی بەسە".
یەژەئادە بەبۆنەی ٨ ی ئادار پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند تا ژنان ئازاد نەبن، کۆمەڵگەش ئازاد نابێت، گوتی: "بەرامبەر ئەم نادادییە گەردوونییە دژی ژنان دەڵێین، ئیدی بەسە".
یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (یەژەئادە) بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە توندوتیژی سەر ژنان و فشاری کۆمەڵایەتی و پرسی نایەکسانی سەر ژنان وەک هەڕەشەیەک بەردەوامە.
هەروەها جەخت دەکاتەوە بەرامبەر توندوتیژی و جیاکاری لە سەرانسەری جیهان لەسەر ژنان دەنگ هەڵدەبڕن، چونکە نادادی و دڕندایەتی پێشوو، هێشتا بەردەوامە.
تیشک دەخاتەسەر زیادبوونی کوشتنی ژنان و منداڵان لە تورکیا، دەڵێت: "ئەمە دەریدەخات لەنێو کۆمەڵگەی پیاوسالاردا ژن و منداڵان ناپارێزرێن".
هەروەها ئاماژە دەکات بە شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ئێران و فشارەکانی سەر ژنانی وەک پەخشان عەزیزی.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە لە ناوچەکانی شەڕدا، توندوتیژی سەر ژنان وەک چەکێک بەکاردەهێنرێت، ژنان تەنها ڕووبەڕووی فشاری سیاسی نابنەوە بەڵکو دووچاری فشاری سیستەماتیک دەبنەوە.
هەروەها جەخت دەکاتەوە، بۆ ڕاگرتنی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان پێویستە لە ئاستی نێونەتەوەیی سیاسەتی کاریگەر بکرێت، دەڵێت: "تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی، هاوکات تێکۆشانە بۆ هەموو کۆمەڵگە و دادپەروەری و مرۆڤایەتی. پێویستە هەرکەس بەشداربن لە تێکۆشانی ژنان".
یەژەئادە لەکۆتاییدا دەڵێت: "بەرامبەر ئەم نادادییە گەردوونیە بەرامبەر ژنان دەڵێین ئیدی بەسە و بەپێداگرییەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".