ژن تیڤی یادی شەش ساڵەی دامەزراندنی کردەوە

لە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا، ستافی ژن تیڤی، یادی شەش ساڵەی کار و چالاکی و خەباتی خۆیان لە ئۆفیسی ژن تیڤی کردەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، ستافی ژن تیڤی، لە ئۆفیسی کەناڵەکە، لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی چەندەها ژنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و خەباتکار، یادی ساڵوەگەری دامەزراندنی خۆی کردەوە.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، تەوار عادل، یەکێک لە کارمەندانی ژن تیڤی، بەیاننامەی یادی ساڵوەگەری دامەزراندنی ژن تیڤی خوێندەوە و وتی: "ماوەی شەش ساڵە لە کار وخەبات و چالاکی بەردەوامین لە باشووری کوردستان، ئەم بەردەوامییە بە ڕۆحییەتی ژنی ئازادەوە بووە و هەمیشە بەردەوام دەبین لەم کار و خەباتانە."

دواتر گوڵ و خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ستافی ژن تیڤی کرا لەلایەن چەند ئامادەبوویەکەوە و پیرۆزباییان لێکرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا شیرینی پێشکەش بە ئامادەبووان را و هەمووان بە شایی و هەڵپەڕکێ خۆشحاڵی خۆیان بۆ یادی ژن تیڤی و ڕۆژی ژنان دەربڕی.

هـ . ب