'ژن، ژیان، ئازادی' لە بیر و ڕامانی عەبدوڵا ئۆجالان دا

لە مێژووی گەلەکەماندا وشەی ژیان و ژن وەک یەکن، بەڵام ئێستا دەبینین بوونەتە دوو وشەی دژبە یەک. ئێمە دەمانەوێت ئەم جیاوازییەی نێوانیان لابەین. ئێمە ئێستا دووبارە ژن و ژیان دەکەینەوە بە یەک".

دوای ئەوەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ژینا ئەمینی-یان کوشت، لە خۆپیشاندانەکاندا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە یەک جار و لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و دەیان وڵات و چەند کیشوەری جیهان دا بڵاوبووەوە. ئەمە بوو بە کۆد و هێمای تێکۆشانی ئازادی ژنان لەسەدەی ٢١ دا. لە هەمان کاتدا بوو بە کۆد و هێمای شۆڕش بۆ تێکۆشانی ژنان.

'ژن، ژیان، ئازادی' نەک تەنها بە مانای بەرخۆدانە، بەڵکو لە هەمان کاتا بە واتای ئیرادە و ویست، هێز و رێکخستنە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی نوێ. بێگومان ئەندازیاری 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. لە هەڵسەنگاندن و شیکارییەکانی  لە کۆتاییەکانی هەشتاکانەوە تا ئێستا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم دوو وشەیە لە کوردستان یەک ڕیشەیان هەیە و ئازادی ژیان بە مانای ئازادی ژنانە.

چەند بەشێکی سەرنج ڕاکێش لە شیکارییەکانی پێشووی عەبدوڵا ئۆجالان، کە چۆن پەیوەندیی لە نێوان ئەم وشانەدا دروست کردووە، دەخەینەڕوو.

ژن بەشێکی سەرەکیی ژیانە

من هەمیشە دەڵێم، ژنان بەشێکی سەرەکین لە ژیان. تەنیا بەشێکی بابەتی و ئۆبژەکتیڤ نین، دەبێت ببێتە کردەیەکی زانستی  و ژیرانە و بە بڕیار و یەکلاکەرەوەش. لەم بوارەدا ئێمە نەک تەنها چارەسەرێک دروست دەکەین، بەڵکو لەم بوارەدا هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا پێویستیان بە ئازادی هەیە. ئێوە لەم بوارەدا پێشەنگی ئازادین. ئەرکی خۆیان بەسەر ئێمەدا دەسەپێنن، پێویستە ئێوەی گرنگیی پێ بدەن.  بدەیت (نیسانی 1989).

لەلای ئێمە بە مانای ناوی ژیانە

لەلای ئێمە ناوی چیە؟ ژیان. ئێوە ئەوتان کردووە بە چی. مردن و کەوتن. دەبێت ئەمە بگۆڕدرێت. دەبێت ئێوە پێشڕەوی و پێشەنگایەتی بۆ ئەم شتە بکەن، وانییە؟ با پیاوەکان شەیداتان بن. دەبێت پەیوەندیی ئێوە هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن چەند جەنگێک بکەن و هێزی ئێوە هەبێت تاوەکو ئێوە بتوانن ئەو شتە پێچەوانە بکەنەوە. (25ی حوزەیرانی 1994).

ژنبوونی نەریتی باش نییە

زۆرێک لە ئێوە ئەم ڕستانە زۆر بەکاردەهێنن، "ئێمە هێشتا تازە بە تازە دەست بە ناسینەوەی ژیان دەکەین، هێشتا تازە بە تازە لە بابەتی هەستەکان تێدەگەن". کوا ئێوە ئەوەندە هەستیار بوون، کوا ئێوە ناوی خۆتان کردبوو بە 'ژن، ژیان، ئازادی'؟ کوا ئێوە نوێنەری ژیان بوون. بۆچی ئێوە هێشتا تازە بە تازە دەست بە ناسینەوەی هەندێک لە هەستە بەرزەکان دەکەن؟ ئایا زۆر درەنگ نیە؟ ئەمە مانای ئەوە نیە، کە مرۆڤ ژیان لە پشتەوە چاودێری بکات، یان بەڕێوەی ببات؟ ئەو کەسانەی هەستەکانیان بەو ئەندازەیە دواکەوتوانە و ئاڵۆزە،  باشە چۆن دەتوانن سیاسی بن؟ چەند دەتوانێت کار و کردەوەی پتەوی هەبێت؟ ژنبوون لە ڕووی نەریتییەوە شتێکی باش نییە (9ی شوباتی 2015).

لەلای ئێمە ژیان لەگەڵ ناوی ژن بووە بە یەک

دەبێت ڕایبگەیەنین، کە ئێمە ئەم هیوا مەزنە بە پلەی یەکەم قەرزداری شەهیدە قارەمانەکانمانین. پێش هەموو شتێک ژیان لەلای ئێمە لەگەڵ ناوی ژن بووە بە یەک. لەم ڕۆژانەدا چوار ژن لە کوردستان خۆیان سوتاند. زەکییە، ڕەهشان، بێریڤان و ڕۆناهی بوونە  گەورەترین ناو، کە ژنیان کرد بە ژیان. ژن لە هەموو کات زیاتر، وەک لایەنێکی بەهێزی ژیان بەشدارن لەم جەنگەدا. تاوەکو مرۆڤ سڵاو لەو ژنە شەهیدە قارەمانانە، ئەو شەهیدە گەورانەى نەورۆز، ئەو بە بڕیاربوونە بە هێزەی ژیان نەکات، ناتوانێت لەوە تێبگات، کە مافی خۆی پێ بدات. (21ی ئازاری 1996).

ژن و ژیان کران بە دژبەری یەکدی

لە مێژووی گەلەکەماندا وشەی ژیان و ژن وەک یەکن، بەڵام ئێستا دەبینین بوونەتە دوو وشەی دژ بە یەک. ئێمە دەمانەوێت ئەم جیاوازییە لە نێوانیان دا لاببەین. ئێمە ئیدی دیسانەوە ژن و ژیان دەکەینەوە بە یەک. ئەمە بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنێکی گەورەیە.  لەبەر ئەوەش ئەم گەشەسەندنە لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. (26ی شوباتی 1998).

ئەگەر ژیانێک هەبێت بە هەڵوێستی ئازادی ژنان بەدی دێت

لە ڕاستیدا ژن و ژیان بە هەمان یەک وشە دەوترێت. لە ڕاستی و واقیعی نەتەوەیی ئێمەشدا ژن و ژیان پێکەوە هەڵدەسەنگێنین، بەڵام وەک ئێوەش دەبینن، ئەمڕۆ دوو وشەیە لەیەک دوورخراونەتەوە. بەداخەوە ئەمڕۆ ژنان و ژیان بە پرۆسەی داگیرکارییەکانی سەدان ساڵە بووە بە لاواز بوونی کۆمەڵایەتی، هێنراوەتە ئاستێک، کە ئیدی ژیانی ژنان لە بیرچووەتەوە و ژیانیشی کردووە بە دۆزەخ.  کەسایەتی ژنی شکۆمەند لە سەرەتای مێژوودایە، ئەو کەلتوورێک، کە کۆمەڵگا، بەرهەمهێنان و زەحمەتکێشانی کردبووە هونەر و خۆی وەک یەکەم خوداوەندەکان سەلماند، بەڵام ئەمڕۆ کراوە بە بەڵا و گێچەڵ. پێش هەموو شتێک، دەبێت مرۆڤ ئەمە بزانێت. ئەگەر ژیانێک هەبێت ئەوە ژیانە بە ژنان بەدی دێت و ئەوە بە هەڵوێستی ئازادی ژنان پێکدێت. من ئەمە وەک ڕستەیەکی ئاسایی بەکار ناهێنم. بە پێچەوانەوە ژیان پێکنایەت، بە پێچەوانەی ئەوەوە مرۆڤبوون پێکنایەت. (28ی مارسی 1998).

ئێمە دەمانەوێت ژنان بتوانن بژین

ژن و ژیان یەک واتایان هەیە. ژیان لە کوردستان، یان دیاردەی ژن و ژیان وەک چەمک لێکدەچن. ژن خۆی بە مانای ژیانە، بەڵام بەداخەوە ئێستا لە دەستی ئێوەدا وەک مردوویەکە. ئێمە ئێستا دەمانەوێت ژنان بتوانن بگەڕێنەوە ژیان و بژین. (27ی ئابی 1998).

ژنان لە کوردستان خاوەنی یەکەمی ژیانن

ژنان لە کوردستان خاوەنی یەکەمی ژیانن. بۆچی ئێمە دووبارە و سەرلەنوێ مانا بەوە نەدەینەوە و پشتیوانی لەوە نەکەین؟ ئەوەی بەرامبەر ئەوە ڕێگرە، کۆمەڵگا بووە بە بیرێکی سەدان ساڵە، کە ڕاستەوخۆ دەرەنجامی دروستکراوی پیاوانە. بۆچی ئێمە ئەو شتانە لەناو نەبەین؟ (27ی تەمووزی 1998).

بەڕای من ئەوە نائەخلاقییە، کە مرۆڤ شتێک بە ژنان ببەخشێت

دەبێت مرۆڤ داکۆکی لە ئازادیی ژنان بکات. بەڕای من، ئەوە بێ ئەخلاقییە مرۆڤ شتێک بە ژنان ببەخشیت. دەبێت ژن خۆی ببێت بە خوداوەند، خوداوەند واتە ئەوەی خۆی لە خۆیدا لە دایک دەبێت. ژنی ئازاد وەک ڕۆژ پێک دێت و بونیاتنەرە. وشەکانی ژن و ژیان زۆر گرنگ و واتادارن. دەبێت ژنان ببنە خاوەنی هێز، ئازاد و بە بڕیار. ژنان زۆر بە باشی پشت بە من دەبەستن. نابیت ئەوەندە پشت بە من ببەستن. ئەوانەی سەدلەسەد و تەنها پشت بە من دەبەستن (هیچ پشت بە خۆیان نابەستن) نابن بە ژن. ژن بەهایەکی پیرۆزە، بۆیە وشەکانی ژن و ژیان بەنرخ و بەهادارن. (18ی ئازاری 2013).

فرمولی ئەفسوناویی ژن، ژیان ئازادی فێر ببن و تێبگەیەنن

شەرتی ئەو ژیانە، کە ئێمە تێیدا دەژین، شێوە و فۆرمەکەی کودەتایەکی گەورەیە بەرامبەر کۆیلایەتیی ژنان و پیسییەکان. ئەمە شانازییە بۆ من. گرنگ ئەوەیە، کە چۆن ئێمە وەک تاک و دامەزراوە بتوانین سروشت و جەوەری ئەم شێواز و فۆرمەی ژیان پڕ بکەینەوە.  بەڕای من ئەو مەرج و فۆرماسیۆن (تەشکیلە)، کە پیاوی تیادا نەبێت، نهێنیی مەسەلەکەیە. لەو هەلومەرجەدا ئێوە سەرکەوتووترین وەڵام دەدەنەوە. هەندێک جاریش باسی پێداویستیەکانی ژنان و خۆشەویستی و ئەوینیان دەکرێت، بەڵام ئێوەش باش دەزانن، لەلای ئێمە ئەو کەسانە، کە بوێری و ئازایەتییان بۆ ئەوینی ڕاستەقینەی ژنان نەبێت، بیر و جوانیشیان نییە. ئەوەی پێی دەڵێن پێویستی و خۆشەویستی، هێندەی ئاژیۆنەکانیان پریماتیڤ و داخراوە. خۆشەویستی بەو شتانە ڕوونادات، مەگەر تەنیا خۆشەویستی بکوژرێت. هەموو کتێبەکانی خوداوەندەکان لە سەردەمی ئادەمەوە پڕن لە چیرۆکی کوشتنی ئەم خۆشەویستیە. هەرچۆنێک بێت، دەبێت ئێوە فێری فورمولی ئەفسوناویی ژن ، ژیان، ئازادی ببن و ژیان فێر بکەن و نوێنەرایەتیی بکەن (24ی حوزەیرانی 2013).

ژیان لە گەشەی زەقی ژن و ژیان دا ونکرا

ژیانی ئەفسوناوی و سیحری لێرە بنیات دەنرێت. لە کوردستان وەک ژن و ژیان ئەنجامدرا. لە ماوەی هەزاران ساڵی ڕابردوودا ئەم جارەیان پلەبەندی و دەسەڵاتی دەوڵەتەکان، لە گەشەی ژن و ژیاندا پێگە و مەکانەتەکەىان ونکرا.

لەکۆمەڵگەی کوردیدا کۆتایی ژیان بە زۆری مرۆڤ دەتوانێت لەدەوروبەری دیاردەی ژناندا بیدۆزێتەوە. لەم کلتورە کۆمەڵایەتیەدا، کە بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ناوی ژن و ژیان یەکدەخات، وشەکانی ژن، ژیان، جان، شین و جیهان لە هەمان ڕەگ و ڕیشەوە هاتوون، ئەوەش واتە ڕاستی ژن و ژیان. لە ژن دا کۆتایهێنان بە ژیان دەبێتە سەرەکیترین نیشانەی تەواوبوونی کۆمەڵایەتی. ئەو ژنەی، کە ڕێگای بۆ کلتورێکی خوداوەندی کردووەتەوە، لە دەوری شارستانیەتەکەی کەلتورێک بنیاتنراوە، بەڵام ئەو کلتورەوە تەنیا قوڵاییەکی گەورەیە لە بواری ژن و ژیان دا و تەسلیم بوون و خۆڕادەستکردن بەوانەى، کە لێدەخوڕن و ئاڕاستە دەکەن.

ئێمە هەمیشە دەڵێین، ئەو هەلومەرجەی، کە ژنان و ژیان، لە ژن و ژیانبوونەوە هاتوون، هەڵوەشاندن و تواندنەوەی کۆمەڵگە و لە ناوچووین دیاری دەکات. تا ئەو ڕاستییە چارەسەر نەکرێت و بۆ ڕێبازی ئازادی تەیار نەکرێت، نابێت شۆڕش، پارتی شۆڕشگێڕ،  پێشەنگ و جەنگاوەران و شۆڕشگێڕان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. (مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتی).

ژ.ت