هەدەپە یادی شەرەفەدین ئەلچی کردەوە

هەدەپە یادی سیاسەتمەداری کورد شەرەفەدین ئەلچی کردەوە و رایگەیاند، هەڵوێستی ئەلچی بۆ هەدەپە هەموو کاتێک سەرچاوەی سوودوەرگرتنە.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) یادی سیاسەتمەداری کورد شەرەفەدین ئەلچی کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی پەرلەمانتاری هەدەپە شەرەفەدین ئەلچی تێپەڕ دەبێت و بەبیرهێنرایەوە کە ئەلچی رایگەیاندبوو " لە تورکیا کورد هەیە و من کوردم" و بەم هۆیەشەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەدەپە باسی ئەوەی کرد، ئەلچی هەموو ژیانی بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئاشتی تەرخان کردبوو و ئاماژەی بەوەدا، هەڵویستی سەربەرزی ئەلچی، بۆ گەلان، ژێردەستەکان و ئاشتیخوازان هەموو کاتێک سەرچاوەی سوودوەرگرتن بووە.

لە کۆتاییدا هەدەپە بەڕێزەوە یادی شەرەفەدین ئەلچی کردەوە.

ف.ق