٢١ ساڵ بێ وچان تێكۆشانی كرد

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، هاوڕی جه‌میل له‌ بۆتانه‌وه‌ تا قه‌ندیل، له‌ جۆله‌مێرگ هه‌تاكوو كه‌لاڕه‌ش، له‌ هه‌فتانین تا گابار، له‌ به‌ستاوه‌ تا شڕنه‌خ، ٢١ ساڵ بێ وچان له‌ پێناو تێكۆشانی ئازادی و هه‌بوونی گه‌لی كورد تێكۆشانی كرد.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "فه‌رمانده‌ جه‌میل جیلۆ، ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٠له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی دوژمن له‌ ناوچه‌ی هه‌فتانین له‌ كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی، شه‌هید بووه‌".

ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"فه‌رمانده‌ی ڕه‌نجده‌ر و فیداكار، هاوڕێمان جه‌میل جیلۆ، ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠له‌ هه‌فتانین، له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرد، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی دوژمن شه‌هید بوو. له‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا به‌ڕێزه‌وه‌ یادی هاورێمان جه‌میل جیلۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌".

هاوڕی جه‌میل له‌ بۆتانه‌وه‌ تا قه‌ندیل، له‌ جۆله‌مێرگ هه‌تاكوو كه‌لاڕه‌ش، له‌ هه‌فتانین تا گابار، له‌ به‌ستاوه‌ تا شڕنه‌خ، ٢١ ساڵ بێ وچان له‌ پێناو تێكۆشانی ئازادی و هه‌بوونی گه‌لی كورد تێكۆشانی كرد. هاوڕێ جه‌میل به‌ شوڕشگێڕی بێ دودڵی، به‌ كه‌سایه‌تی ڕه‌نجده‌ر و فیداكار، به‌ به‌شداربوونێكی به‌وره‌وه‌، دڵه‌ پاكه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌تی ڕاستگۆیانه‌، هه‌موو كاتێك بۆ ئێمه‌ ده‌بێته‌ نموونه‌. ئێمه‌ په‌ره‌ به‌ تێكۆشانی هاوڕێمان جه‌میل ده‌ده‌ین، خاوه‌نداری له‌ یاده‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به‌دڵنیایه‌وه‌ ئامانجه‌كانی ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌ره‌كه‌وتن.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی، خه‌ڵكی وڵاتپارێزی ئه‌لباك و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.

زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هاورێمان جه‌میل جیلۆ به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: جه‌میل جیلۆ         

ناو و پاشناو: یاڵچن کەسکین

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک-باوک: فاتمە-مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / هه‌فتانین

ژ.ن