٣٧٥ ئاوارەی دیکەی ئێزدی گەڕانەوە بۆ شەنگال

٣٧٥ ئاوارەی دیکەی ئێزدی لە کەمپی ئاوارەکانی زاخۆوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال.

گەڕانەوەی ئاوارە و کۆچبەرانی ئێزدی بۆ شەنگال بێ پسانەوە بەردەوامە. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، کە ٣٧٥ کۆجبەری دیکەی ئێزدی لە کەمپی ئاوارەکانی بێرسڤ-١ لە زاخۆی هەرێمی کوردستانەوە، بە شێوەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە شەنگال.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە و کۆچبەران بەردەوامە، پێداویستی سەرەتایی و سەرەکی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکرێت کە دەگەرێنەوە زێدی خۆیان.

هـ . ب