بە باوەڕ بە سەرکەوتن و ڕۆحی تۆڵهڵدان تێکۆشانی کرد

هیچ سنوورێکی نەدەناسی. ئیشکگریی خاکەکەیان کرد و بۆ گەلەکەیان شەڕیان کرد. شاهان ئامەد هەرکاتێک لە بەرەکانی شەڕدا بەرخۆدانی دەکرد، لەوێ ژیانێکی تری دەخوڵقاند.

هەر شوێن پێیەک کە گەریلا بەدوای خۆیدا بەجێی دەهێڵێت دەبێتە بابەتی ئەفسانە و لە دڵی ڕۆڵەکانی ئەم خاکەدا دەبێتە جێی قسەو باس و دواتر بەرەو دڵی شاخەکان دەڕوات و لەوێ دەبێ بە شەڕڤانێکی بەڕوومەت. یەکێک لەو شەڕڤانانە شاهان ئامەدە. بەڵێنی دا گەلەکەی لە هێرشە فاشیستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بپارێزێت و بە لێپیرسینەوەیەکی مێژوویی، لە بەرەکانی شەڕدا سەرکەوتن بەدیاری بهێنێ.

شاهان ئامەد (نوروڵڵا تونچ) لە منداڵیدا بەسەر دیوارەکانی ئامەددا سەرکەوت و چاوی بە ڕووباری دیجلەدا خشاند و کاتێک سەیری شاخەکانی پشتی خۆی دەکات، شوێنی گەشتەکەی دەبینێت. هەر لە تەمەنی منداڵیدا ڕووبەڕووی هێرش و ئەشکەنجەی پۆلیسی فاشیستی تورک بووەتەوە. کاتێک دەچێتە ناو زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەوێ هەستی بە باوەڕی بەرزی کەماڵ و مەزڵوم دەکات و بەڵێن دەدات چ ڕووبدات، با ڕووبدات وەک مەزڵومەکان لە دژی دوژمن بەرخۆدان بکات.

هەر لە منداڵییەوە تێگەیشتبوو ئەو ژیانەی کە سیستەم سەپاندویەتی، بە مانای داگیرکردنی دڵ و ڕۆحیەتی و ئەمەی پێ قبووڵ ناکرێ و دەستی بە گەڕان بەدوای ئازادیدا کردووە. لەگەڵ هەستکردن بە سروشت و گەردوون، تێدەگات کە خەریکە بەهێزتر دەبێت. بۆ گەیشتن بە ڕاستی، جوانی و سروشتی خۆی، شاهان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گەشتەکەی بەرەو شاخەکانی کوردستان دەست پێدەکات.

لە ساڵی ٢٠١٨دا بوو بە گەریلایەکی بەئیرادە لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەیدا. لە بەرامبەر هێرشەکانی فاشیست دا سەری دانەنواند، ماندوو نەبوو و گەیشتە چیا ئازادەکانی وڵاتەکەی. شاهان وەک نوومان و دەڤریم و لەیلا کە لە دڵی ئامەدەوە گەورە بوون، بەڵێنیدا ژیان و تێکۆشانێکی مێژوویی تۆمار بکات. لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە یەکێک لەو گەریلایانەی کە وەڵامێکی بەهێزیان لە دژی هێرشەداگیرکارییەکان لە هەفتانین داوەتەوە. بە ئامانجی ژیانێکی ئازاد لەناو هەڤاڵانیدا، بە پێی نەریتی بەرخۆدانی پەکەکە، بەبێ وەستان بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی. لە هەفتانینەوە تا مەتینا بۆ ئەوەی خەباتێکی گەورەتر بکات و ببێتە کەسایەتییەکی چالاک و کاریگەر هەوڵێکی بێوێنەی دا. له قسەکانیدا وتبووی: "ڕەنگه لەم ڕێگا پیرۆزەدا شەهید بین، بەڵام ئایدۆلۆژییەکەمان بەردەوام دەمێنێتەوە" دەیزانی بە ژیان و بە پێی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

کاتێک بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی شەڕی خابوردا کرد، بەم قسانە لە تێکۆشاندا خۆڕاگری خۆی دەربڕی: "بەرخۆدانی گەریلا کە لە زاگرۆسەوە تا مەتینا بەردەوامە، دوژمنی تووشی شکستێکی گەورە دەکات. دوژمن بە تەکنیکەکانی شەڕ دەکات و سەربازە بەکرێگیراوەکان و چەتەکانی دەنێرێتە بەرەکانی شەڕ و وا بیردەکاتەوە کە سەردەکەوێت. بەڵام لە گۆڕەپانی شەڕدا ڕووبەڕووی حەقیقەتی هێزی نەدۆڕاوی گەریلا و چالاکییە سەرکەوتووەکانیان دەبێتەوە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە چەواشەکانی هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکانی شەڕ دەدات. بەڵام قەد ناتوانێت ڕاستییەکان بشارێتەوە."

بە باوەڕ و فیدایی بوونی بێکۆتایی داگیرکەرانی لە هەرێمی مەتینا تێکشکاند و تۆڵەی گەلەکەی کردەوە. هێندەی پێشەنگی سەما و گۆڤەند بوو، هێندەش بە جۆش و خرۆشەوە پێشەنگی بەرخۆدان بوو. ئەم خرۆشە مانای جوانی و گەریلایەکی چالاک بوو. شاهان لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ لە داستانی گەورەی بەرخۆدانی زندورا دا بەشدار دەبێت و بەشداری بەرخۆدانی شاخی هەکاریی دەبێت و دەیکاتە قەڵایەکی نەدۆڕاوی بەرخۆدان و تێکەڵ بە سەمای ئازادیی هەڤاڵە فیداییەکانی دەبێت. باوەڕی سەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی بۆ گەلەکەی و هەڤاڵانی بەجێ دەهێڵێت.