بە چەک هێرشی کرایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیک
لە کانی ڕەشی پارێزگای چەولیک بە چەک هێرش کرایە سەر بارەگای هەدەپە. هێرشبەرەکە کەسێک بوو بە ناوی تانژو بینگۆل و دەستگیرکرا.
لە کانی ڕەشی پارێزگای چەولیک بە چەک هێرش کرایە سەر بارەگای هەدەپە. هێرشبەرەکە کەسێک بوو بە ناوی تانژو بینگۆل و دەستگیرکرا.
هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی کانی ڕەش لە پارێزگای چەولیک لە باکووری کوردستان. هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٢:٠٠ی شەو ڕوویدا و دوو گولـلە بە بارەگای هەدەپەوە نراون و هەر دوو گولـلەکەش بەر بەشی ناوەوەی بارەگاکە کەوتوون.
لەسەر ئەو ڕووداوە هەدەپە بەیانی ئەمڕۆ هاتە ناو بارەگای حزبەکەى و هێشتا لەوێن. ڕاگەیەندراوە، هێرشبەرەکە کەسێکە بە ناوی تانژو بینگۆل و دەستگیرکراوە.
یڵماز بولبول هاوسەرۆکی هەدەپەی کانی ڕەش لەوبارەیەوە وتی: "لە نیوەشەودا هێرشێکی چەکداری دژی بارەگای حزبەکەمان ئەنجامدرا و دوو گولـلە بەر بەشی ناوەوەی بارەگاکەمان کەوتووە. ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین. ئێمە سکاڵا لە دژی هێرشەکە و هێرشبەرەکە تۆمار دەکەین".
ژ.ت