بۆ کورد قەدەغەیە، بەڵام بۆ لایەنگرانی دەسەڵات ئازادە

لە وان هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک لە گەلی کورد و دامودەزگا دیموکراتییەکان قەدەغەیە، بەڵام چالاکی بۆ جەماعەت و رێکخرا و دامەزراوە نزیکەکانی دەسەڵات ئازادە.

لە وان هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک لە گەلی کورد و دامودەزگا دیموکراتییەکان قەدەغەیە، بەڵام چالاکی بۆ جەماعەت و رێکخرا و دامەزراوە نزیکەکانی دەسەڵات ئازادە.

دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بە شێوەیەکی ناکۆتا و هەمیشەیی باری نائاساییان بەسەر وان دا سەپاندووە و ماوەی ٦ ساڵە ڕێگەیان نەداوە هەدەپە، دەبەپە، دامودەزگا دیموکراتییەکان چالاکیی مەدەنیی وەک، ستاند دانان، کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی، ڕێپێوان و خۆپشاندان ئەنجام بدەن و هەموو  مافە دیموکراتییەکانیان قەدەغە کردووە، بەڵام دەسەڵات، کە باری نائاسایی بەسەر خەڵکی وان و نوێنەرەکانیدا سەپاندووە، ڕێگە بە جەماعەت و کۆمەڵە و ڕێکخراوە نزیکەکانی دەسەڵات دەدات، کە بە هەموو شێوەیەک چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.

جەماعەت و دەزگا و کۆمەڵەکانی دەسەڵات وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بە وان و ناوچەکانیدا بڵاوبوونەتەوە و بە ئاسانی ریگا بە کار و چالاکییەکانیان دەدرێت. رێکخراو و جەماعەتەکانیIHH  ، سەمەرقەند، باشاک دەر، وەقفی ئەنسار، ئارڤاسی، ئینسان، ئومێد دەر، وەقفی ئەنادۆڵ گەنجلیک، جەماعەتی عیلیم یایما، کۆمەڵەی پشتیوانی لە ئیسلامی عیلیم ئیرشاد، کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە و عیبادەتخانە و دەیان کۆمەڵە و جەماعەتی تری هاوشێوەی ئەوانە و نزیک لە دەسەڵات کار دەکەن. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو کۆمەڵانە دابینکردنی پشتیوانییە بۆ ئاکەپە و برەودانە بە پرۆسەى تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆنی گەلی کورد.

ئەو کۆمەڵە و جەماعەتانە لە وان زۆر جار لە ناوەندی شار و گەڕەکەکاندا ستاند دادەنێن، خۆپیشاندان و رێپێوان ئەنجام دەدەن. پارێزگاری وان و قائیمقامیەتی ناوچەکان، ڕێکخستنەکانی ئاکەپە لە شارەکان و ناوچەکانیش بەشداری لەو چالاکییانەدا دەکەن و هاوکاریی داراییان دەکەن. بەتایبەتی پارێزگاری وان و قائیمقامەکان بە چڕی و بە بەهیزی بەشداری لە فێستیڤاڵ و ئاهەنگ و چالاکییەکانیاندا دەکەن.

ژ.ت