بە تابلۆیەک قەرزەکانی قەیوم پیشاندرا
شارەوانی مسرجێ کە دەم پارتی تێیدا براوە بووە ئاشکرای کرد کە قەیوم شارەوانییەکەی خستۆتە ژێر قەرزێکەوە بەبڕی ١٦٥ ملیۆن لیرە.
شارەوانی مسرجێ کە دەم پارتی تێیدا براوە بووە ئاشکرای کرد کە قەیوم شارەوانییەکەی خستۆتە ژێر قەرزێکەوە بەبڕی ١٦٥ ملیۆن لیرە.
شارەوانی مسرجێ کە تێیدا پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تێیدا براوە بووە، ئاشکرای کرد کە قەیوم شارەوانییەکەی خستۆتە ژێر قەرزێکەوە بەبڕی ١٦٥ ملیۆن و ٥٤ هەزار و ٦٠٧،٤٨ لیرە.
ئەو قەرزانەی لە تابلۆکەدا هەڵواسراوە بەم جۆرەیە:
* بانکەکانی شار: 92 ملیۆن و 310 هەزار و 528.65 لیرە.
*فەرمانگەی باج: 11 ملیۆن و 244 هەزار و 118 لیرە.
* دامەزراوەی ئاسایشی جڤاکی: ٧ ملیۆن و 460 هەزار و 829.18 لیرە.
* سندوقی خانەنشینی: یەک ملیۆن و 460 هەزار و 306.39 لیرە.
* کارەکانی ئاوی دەوڵەت: 43 ملیۆن و 910 هەزار و 45.53 لیرە.
* قەرزی گشتی: 269 هەزار و 445.86 لیرە.
*قەرزی دوکاندارەکان: 2 ملیۆن و 502 هەزار و 987.55 لیرە.
* قەرزی کرێ: 33 هەزار و 189.40 لیرە.
* قەرزی دۆسیەکانی جێبەجێکردن: 40 ملیۆن و 442 هەزار و 281.30 لیرە.
* قەرزی سەندیکاکان: 629 هەزار و 875.62 لیرە.