بۆ ڕۆژنامەوان نەجمەدین ساڵاز مەولود ئەنجامدرا

بۆ ڕۆژنامەوان نەجمەدین ساڵاز کە گیانی لەدەستدا بوو، مەولود ئەنجامدرا.

بۆ ڕۆژنامەوان نەجمەدین ساڵاز کە ١٤ ی تشرینی یەکەم لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا، لە ماڵی پرسەی مزگەوتی حەیرەتی لە ڕێگەی ئاوریشمی وان، مەولود ئەنجامدرا. هاوسەرۆکان و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و دایکانی ئاشتی و گەلێک کەس بەشداری مەولودەکە بوون.

هاوسەرۆکی هەدەپەی وان، فیکرەت دۆغان، ئاماژەی بەوە کرد، هاوڕێ نەجمەدین تا دوا نەفەس لەگەڵ تێکۆشانی گەلەکەی مایەوە، هەردەم بە تێکۆشان و ڕۆشنبیری نەجمەدین ساڵاز سەربڵندین.

پرسەکەی ساڵاز ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی مەولود کۆتایی هات.