عەبدوڵلا ئۆجالان: ئەم بانگەشانە زۆر مەترسیدارن، هیچ کاتێک قبوڵناکرێن

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە رۆژی پێنجشەمە لەگەڵ برای خۆی بە کورتی قسەی کرد، رایگەیاند، ئەم جۆرە بانگەشانە زۆر هەڵە و مەترسیدارن و وتی، "ئەگەر چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت، پێویستە لەگەڵ پارێزەران بێت."

عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردبکە ٢٢ ساڵە لەناو دۆخێکی قوڕسی گۆشەگیری ئیمڕالیدایە، دوای ناڕەزاییەکی گەورە و لەدوای ساڵێک جارێکیتر لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای لە ٢٥ی ئازار (رۆژی پێنجشەمە) قسەی کرد. دوایین جار ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ لە رێگەی تەلەفونەوە زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەدەست هێنرا.

ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر توڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەباەری ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی هەندێک بانگەشە بڵاوکرانەوە و ئەوەش بووە هۆکاری دروستبوونی دڵڕاوکێ و ناڕەزایی و چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدران.

قسەکردنی نێوان عەبدوڵلا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالانی برای رۆژی پێنجشەمە لە داواکاری کۆماری روحا ئەنجامدرا. بەڵام بە تەنها چەند خولەکێکی خایاند. پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پچڕا. قسەکانی حامیلی یڵدرمیش لەگەڵ خانەوادەکەی بەو شێوەیە بوو. زیندانیانی دیکە (عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش) بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری پەیوەندی تەلەفۆنیان رەتکردەوە.

محەمەد ئۆجالان لەبارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە نزیکەی ٥ خولەک بەردەوام بووە بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەی کرد.

محەمەد ئۆجالان رایگەیاند، کەسێک کە خۆی وەک بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی ناساندووە، ٢٤ی ئازار کاتژمێر ١٨:٠٠ تەلەفۆنی بۆ کردووە.

محەمەد ئۆجالان وتی، "ئەو کەسە پێی وتم، ٢٥ی ئازار، کاتژمێر ١٣:٤٥ لە داواکاری کۆماری روحا ئامادەبم و بە تەلەفۆن لەگەڵ کاکت قسە بکە."

محەمەد ئۆجالان باسی ئەوەی کرد کە سەرلەبەیانی سەردانی دادگای روحای کردووە و بەرپرسانی ئەوێش ئاگاداری پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە بوون و دوای ١٠ خولەک خستیانە ژوورێکەوە .

محەمەد ئۆجالان دەشڵێت، پێی گوتراوە، لە ژوورەکە کارمەندێک هەیە و دەتوانێت لەوێ لەگەڵ کاکی قسە بکات.

محەمەد ئۆجالان ئەوەی خستەڕوو کە، زەنگ لێیداوە و کە وڵامی داوەتەوە، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد یەکسەر پێی راگەیاندووە، "تۆ چۆن هاتیتە ئەم جێگایە؟ کێ تۆی هێنا؟ تۆ ئێستا لە کوێی؟"

عەبدوڵلا ئۆجالان: دەوڵەت بە شێوەیەکی مەترسیدار دەجوولێتەوە

محەمەد ئۆجالان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: کاکم بۆ ئەم دۆخە وتی، 'هەم تۆ و هەم دەوڵەت هەڵە دەکەن. هۆکارەکەشی ئەمەیە کە ساڵێکە بە هیچ شێوەیەک چاوپێکەوتن نییە. ئەمە لە یاساکانی دەوڵەتدا جێگەی نابێتەوە، لەناو هیچ یاسایەک دا نییە. هاتنی تۆ هەڵەیە و زۆر مەترسیدارە. دەوڵەتیش زۆر مەترسیدارە. ئەمە راست نییە. ئەگەر چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت پێویستە لە چوارچێوەی یاسادا رێکبخرێت. نابێت دوای ساڵێک بە دڵی خۆیان لە رێگەی تەلەفۆنەوە چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. سەرۆک دوبارە وتی، "ئەوەی ئێوە دەیکەن هەڵەیە. دەوڵەتیش هەڵە دەکات. ئێوەش بەو شێوەیە. راست نییە. ئەمە هیچ کاتێک قبوڵکراو نییە. لە هەمانکاتدا زۆر مەترسیدارە. ئایا ئێوە دەزانن کە ئێوە خەریکی چین؟ من دەمەوێت پارێزەرەکانم ببینم و چاوم پێیان بکەوێت. ئەمە شتێکی یاساییە. ٢٢ ساڵە لێرەم. ئەم کێشەیە باشە چۆن دەبێت؟ ئەم کێشەیە بە تەنها بە یاسا دەتوانرێت چارەسەر ببێت. بۆچی سەردانی ئێرە ناکەن؟ ئەگەر چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدرێت، پێویستە لەگەڵ پارێزەران بێت. لەبەر ئەوەی دۆخەکە هەم سیاسی و هەم یاساییە."

'ئەم قسەکردنە زۆر هەڵەیە و ئەمە چاوپێکەوتن نییە'

محەمەد ئۆجالان باسی ئەوەشی کرد کە بە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی رایگەیاندووە، یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەش کە داوای چاوپێکەوتنی کردووە، پرسی چالاکی مانگرتن لەخواردنە لە زیندانەکاندا کە لەدژی گۆشەگیری راگەیەنراوە و تی، "سەرۆک وتی، من نامەوێت هیچ کەسێک بۆ من لە ئەنجامی چالاکی مانگرتندا لە زینداندا بمرێت. ئەمەم پێشتریش وتبوو، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە، پێویستی بەوە نییە. ئەوە شتێکی زۆر قوڕسە. پێویستە ئێوە بیبینن. ' نزیکەی ٤ – ٥ خولەک قسەمان کرد. دەنگێکی نزم هاتە بەر گوێم، پێم وابێ دەنگی سەرۆک بوو. سەرۆک پێی وتم، 'ئەم چاوپێکەوتنە زۆر هەڵەیە. ئەمە چاوپێکەوتن نییە' و دواتر پەیوەندیەکە پچڕا."

محەمەد ئۆجالان رایگەیاند، ئەو باسی ئەوەی کردووە کە پەیوەندیەکە بچراوە و دواتر پێیان وتووە، پێویستە چاوەڕی بکات.

محەمەد ئۆجالان وتی، "دواتر جارێکیتر زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا. کەسێکی دیکە قسەی کرد. پێی وتم پێویستە بمێنمەوە و لەوێ نەچمە دەەرەوە. ١٠ – ١٥ خولەک چاوەڕێم کرد، وتم ئیدی زەنگ نایەت. بە بەرپرسێکی ئەوێم وت. دواتر بە منیان وت، 'چاوپێکەوتن کۆتایی هاتووە."

محەمەد ئۆجالان بانگی لە دەوڵەت، کەسانی خاوەن ویژدان کرد و ئەم جۆرە کردەوانە قبوڵ ناکرێن.

ف.ق