به‌رپرسی كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌یه
گه‌لی وان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ نیشاندا و باسی له‌وه‌كرد هۆكاری ئه‌مه سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌یه.
گه‌لی وان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ نیشاندا و باسی له‌وه‌كرد هۆكاری ئه‌مه سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌یه.
ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆ به‌رده‌وامه. له شاره‌كانی كوردستان و توركیا شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه به‌رده‌وامه و له وانیش كۆمه‌ڵكوژی شه‌رمه‌زار كرا. گه‌لی وان باسی له‌وه‌كرد كه ده‌بێت په‌ده‌كه ده‌ست له سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دوژمنی كوردان هه‌ڵبگرێت.
سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه رێگه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی ده‌كاته‌وه
فازڵ باریشتران ماوه‌یه‌كی زۆر له ناو پارته سیاسیه‌كانی كورددا جێگه‌ی گرتووه باسی له‌وه‌كرد، كه له‌به‌ر سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه رێ بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه كراوه‌ته‌وه و وتی، "نێچیرڤان بارزانی له‌به‌رده‌م تابۆتی منداڵێك وێنه‌ی گرت، ئه‌مه سوكایه‌تی و مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. كاتێك كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی ئه‌نجامدرا له جیهاندا سه‌رنجی كه‌سی رانه‌كێشا. مردنی گه‌لی كورد به واتای مردنی هه‌موو گه‌لانه. به‌رخودانی گه‌لی كوردیش بۆ هه‌موو جیهان نمنهیه. دوێنێ كورد و ئه‌مڕۆش عه‌ره‌ب كوژران. كاتێك گه‌لی كورد كوژران ده‌بێت هه‌ستیار بن. له باشور به ساڵانه كورد ده‌كوژرێن به‌ڵام په‌ده‌كه ئه‌وه ناكاته باهتی گه‌ر و رۆژه‌ڤ. من جارێكی تر ئه‌م سیاسه‌ته شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. ئێمه هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه له‌و باره‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌یه‌ن. په‌ده‌كه هه‌ڵوێستی نییه و سیاسه‌ته‌كانی چه‌په‌ڵن".
ده‌بێت ئێمه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه راوه‌سته بكه‌ین
سیاسه‌تمه‌داری كورد خالید تانای باسی له‌وه‌كرد كه ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه راوه‌سته بكرێت و وتی، "دوژمن دوژمنه، ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه راوه‌سته بكه‌ین. ئه‌وانه‌ی ئه‌م خراپه‌كارییه لهگهلهكهیان ده‌كه‌ن هه‌رگیز رێگه‌یه‌كی راست نادۆزنه‌وه. به‌رپرسی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی سه‌ر كوردان په‌ده‌كه‌یه. ئه‌مه شه‌رمه‌زاری په‌ده‌كه و بارزانییه. بیركردنه‌وه‌ی بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌مه ده‌كاته‌وه. بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه قه‌ت جێگه‌ی خه‌می بارزانی نییه؟ ده‌بێت له باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان مرۆڤ سیاسه‌تی روون به‌ڕێوه ببات. وته‌یه‌ك كه ده‌ڵێن ‘ده‌بێت هه‌ر دوو لایه‌ن خۆیان له شه‌ڕ به دوور بگرن‘ راست نییه. گه‌نجانی كورد ده‌كوژرێن، ته‌رمه‌كانیان به پۆست بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌نێردرێته‌وه، ئێوه بۆچی باس له‌مه ناكه‌ن؟ كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر هه‌ولێر و شه‌نگال، كێ فریاتان كه‌وت؟ بارزانی ریفراندۆمی كرد، ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی ئێران و توركیاتان بینی. له راستیدا ئاگاداری هه‌موو شتێكن به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه. مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه لێی ده‌ترسن. ده‌بێت ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌یان هه‌ڵبگرن".
ئێمه ده‌مانه‌وێت كۆتایی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كان بهێنرێت
شارهزارهی دامه‌زراندن و كارپێكردن سینان ئۆك باسی له‌وه‌كرد، كه سنووری توركیا و عێراق بووه‌ته سنوورێكی ده‌ستكرد و وتی، "مرۆڤ نازانێت كه به‌ده‌ست كێوه‌یه. لێره زۆر باره‌گا و سه‌ربازی تورك هه‌یه كه مرۆڤ به ته‌واوه‌تی ژماره‌یان نازانێت. كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ جارێكی تر ئه‌و دۆخه‌ی خسته به‌ر چاو. لێره زۆر رێكخستنی هه‌واڵگری هه‌ن. به‌پێی هه‌موو زانیاری و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان توركیا كۆمه‌ڵكوژی زاخۆی كردووه. له‌به‌ر سیاسه‌تی په‌ده‌كه رێگه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه خۆش بوو. له ساڵانی رابردوودا سوپای تورك له هه‌رێمه‌كه زۆر هێرشی كردووه و كه‌سانی مه‌ده‌نی كوژراون. تا پرس و دۆزی كوردان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كوژرێن. ئێمه ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌م كۆمه‌ڵكوژیانه بهێنرێت".
هـ . ب