بەهۆی بێدەنگیی دونیاوە دەوڵەتی تورک لەباشور دەیان کۆمەڵکوژیی ئەنجامداوە؛ ١٣٠ کەسی شەهید کردوە

دەوڵەتی توركی داگیركەر لەكوردستان بێ راوەستان كۆمەڵكۆژی پێكدێنێت. لەباشوری كوردستان لەساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ١٢٩ كەسی كۆمەڵكۆژكردوە. دواین کۆمەڵکوژیی بۆردومانکردنی گەشیتارانی عێراقی بوو لەگوندی پەرەخێ و ٩ كەسی كۆمەڵكۆژ و ٢٣ كەسێشی بریندار كرد.

دەوڵەتی داگیركەری تورك لەساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستاكە دەیان جار هێرشی ئاسمانی و زەمینی كردۆتە سەر باشوری كوردستان و ١٢٩ كەسی كۆمەڵكۆژ كردووە. هێرشی هەرە دوایی لە گوندی پەرەخێ پێكهات، كە كۆمەڵێك گەشتیاری كردە ئامانج و ٩ كەس، كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵ بوون كۆمەڵكۆژکرد و ٢٣ كەسی تریشیانی بریندار كرد.

دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥ بەدواوە، كە كۆنسپتی شەڕی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە فڕۆکەی شەڕكەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەدان جار هەرێمەكانی باشوری كوردستانی بۆردومان كردوە و لەم ماوەیەی دوایەشدا هێرشەكان بەشێوەیەكی بەربەچاو بەرفراوانتر بوون. لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر هەرێمی باشوری كوردستان، شەنگال و مەخمور دەیان منداڵ و ژن، بەلانیکەمەوە ١٢٩ هاووڵاتی كۆمەڵكۆژكراون و سەدان هاووڵاتیش بریندار بوون.

لەهێرشی دەوڵەتی تورك لەدژی بامەڕنێ، كە بەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پێكهات، ٢ منداڵ و بەگشتی ٣ كەس كۆمەڵكۆژكران.

دوایین کۆمەڵکوژیی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشوور لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢ بوو، کە سەیرانگەی پەرەخێ لەزاخۆ بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە ٩ كەس كە ژن و منداڵیشیان تێدا كۆمەڵكۆژ كران و ٢٣ كەسیش بریندار بوون.

٢٠١٥

لەساڵی ٢٠١٥دا لە گوندی زەرگەلێی سەر بە قەندیل بە فڕۆکەی شەڕكەر هێرشێكی ئاسمانیی پێكهێنا. لە یەكی ئابی ٢٠١٥دا لەهێرشێكی هەواییی بۆ سەر گوندی زەرگەلێ ٢ ژن، كە یەكێكیان دوو گیان بوو و بە گشتی ٨ كەس كۆمەڵكۆژكران. لەهێرشەكەدا بەلانیکەمەوە ٢٧ كەسی مەدەنی برینداربوون. لەهێرشەكەدا نەجیب رۆژهەڵاتی، ساڵح محەمەد ئەمین، كارۆخ محەمەد ئەمین، هەیبەت محەمەد ئەمین، نەدیم پیرۆ، عایشە خدر، عەبدولقادر و محەمەد ئەمین كۆمەڵكۆژكران.

لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا بە لانیکەمەوە ٣٠ هاووڵاتیی کۆمەڵکوژکران

لەهێرشەکانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ ـ ٢٠١٨دا لەهەرێمی كوردستان بەلانیکەمەوە ٣٠ هاووڵاتی كۆمەڵكۆژ كران و دەیان كەسیش بریندار بوون.

٢٠١٩

هێرشەکانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لە ساڵی ٢٠١٩دا لەدژی هاووڵاتییان و ژینگەی كوردستان بوونە هۆی ڕوودانی چەندین  كۆمەڵكۆژی، کە بەم شێوەیەی خوارەوە:

لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ لە هێرشێكی ئاسمانی لە دژی شارۆچكەی دێرەلووكی سەر بەناحیەی ئامێدی ٤ هاووڵاتیی مەدەنی كۆمەڵكۆژ بوون. لەگەڵ ئاستەنگیەكانی هێزەكانی ئاسایشی لەبەرامبەر بەو كۆمەڵكۆژیە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩دا خەڵكی دێرەلووك گردبوونەوەیەكیان رێكخست وەكو ناڕەزایەتی دەربڕین چالاكیان ئەنجامدا. خەڵكی بادینان بەرەو سەربازگەی سیرێ لە شێڵادزێ رێپێوانێكیان رێكخست. هەڵیانكۆتایە سەر سەربازگەكەی تورك، كەل و پەلی سەربازانی توركیان تێكۆپێكدا و سەربازگەكەیان سووتاند. لە هێرشی سەربازانی تورك بەرامبەر بە گەلی خۆپێشاندەر ٢ هاووڵاتیی تریان كۆمەڵكۆژ و ٦ هاووڵاتیشیان بریندار كرد. لەناو ئەو كەسانەی كۆمەڵكۆكران، چەندین منداڵ بوون.

لە ٢٥ی حۆزەیرانی ٢٠١٩دا؛ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورك ئۆتۆمبێلێک، کە لە ناوچەی گۆشینە بەرەو سۆرانی سەر بە هەولێر دەچوو، كردە ئامانج و لەوێدا ٢ برا لەو ئۆتۆمبێلەدا كۆمەڵكۆژ كران و یەكێكیش بەقورسی بریندار بوو.

لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا؛ فڕۆکە شەڕكەرەكانی دەوڵەتی تورك لەگوندی بەرد كوڕانی لە چیای كورتەك لە هەرێمی كوردستان ٢ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیان كردە ئامانج، بنەماڵەی كاك عەبدوڵڵا؛ عەبدوڵڵا عەلی مینە تەمەن ٥٣ ساڵ و منداڵێكی بەناوی كوردستان عەبدوڵڵا تەمەن ٣٠ ساڵە و هەریاد عەبدوڵڵا تەمەن ١٩ ساڵە كۆمەڵكۆژ كران. دایكی بنەماڵەكە رابێ محەمەد و محەمەد عەبدوڵڵا، تایبەت محەمەد عەبدوڵڵا، بەناز عەبدوڵڵا و یەكێكی تر بریندار بوون.

٢٠٢٠

١٨ حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ توركیا هێرشێكی ئاسمانیی كردە سەر سیدەكان و لەئەنجامدا عەباس مەغدید-یان شەهید کرد.

لە ١٩ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠دا فڕۆکەی شەڕكەری تورك بە رزایەكانی شارۆچكەی شێڵادزێی سەر بە ناوچەی ئامێدیی لە  دهۆكیان بۆردومان كرد و لەوێدا ٥ هاووڵاتیی مەدەنی كۆمەڵكۆژ كران.

لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، فڕۆکە شەڕكەرەكانی دەوڵەتی تورك گۆڕەپانی سەیرانگەی شاڕباژێڕی سەر بەشاری سلێمانیان بۆردومان كرد و لەئەنجامدا دوو هاووڵاتی كۆمەڵكۆژ كران.

لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٠، فڕۆکەی شەڕكەری دەوڵەتی تورك بەرزاییەكانی ئامێدێی بۆردومان كرد و لەئەنجامدا دلۆڤان شاهین، عومەر كەشانی و عەبدوڵڵا ئەحمەد كۆمەڵكۆژ كران.

٢٠٢١

بەگوێرەی راپۆرتی كۆمیتەی سی پی تی لە كوردستانی عێراق، لە بۆردومان و هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورك لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەم  كەسانەی كۆمەڵكۆژ كراون؛

لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١: باوەڕ ئەحمەد تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئەنجامی هێرش و تۆپبارانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەگوندی دەشێشێ بریندار بووە و لەهەمانكاتدا ژمارەیەك هاووڵاتی تریش بریندار بوون.

لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١دا، عەلی موحسێن تەمەن ١٦ سالان و حەسەن مۆحسێن تەمەن ٢٠ ساڵان، کە ٢ برا بوون و لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیاندا بوون، لەلایەن ئەرتەشی توركی داگیركەرەوە بۆردومان كران و بریندار كران.

لە یەكی حۆزەیرانی ٢٠٢١دا؛ رەمەزان عەلی تەمەن ٧٠ ساڵ لەكاتی ئاودێریکردنی زەوی و زارەکەیدا لەگوندی هرۆرێ لە ئەنجامی تۆپبارانی ئەرتەشی توركدا بریندار بووە.

لە هەشتی تەمموزی ٢٠٢١دا، هاووڵاتییەكی تر لەگوندی هرۆرێ لەهێرشی ئەرتەشی توركدا، كە لەسەربازگەیەكی توركەوە ئەنجامدرابوو بریندار دەبێت.

لە ١٣ی ئابی ٢٠٢١دا، ئیبراهیم حەسەن موحەمەد تەمەن ٥١ ساڵ لەگوندی دەشێشێ سەر بەكانی ماسی لەكاتی ئاودێریی زەوی و زارەکەی خۆیدا لەلایەن ئەرتەشی توركەوە بریندار دەكرێت.

لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١دا؛ ئەحمەد شاكری تەمەن ٤٠ ساڵ و یووسف عامر تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ناحیەی باتوفای سەر بەزاخۆ لەئەنجامی تۆپبارانی ئەرتەشی توركدا بریندار کران.

٢٠٢٢

لەنێوان ٧ مانگدا لە باشوری كوردستان و لەئەنجامی هێرش و پەلاماری ئەرتەشی توركی داگیركەردا ٢٨ كەس ژیانی خۆیان لەدەست داوە و نزیكەی ٥٠ كەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئامار و بەدواداچوونەكان؛ لەنێوان حەوت مانگی ئەمساڵ دا لەئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاكی باشوری كوردستان ٢٨ كەس ژیانیان لەدەستداوە. هەروەها لەئەنجامی ئەو هێرش و پەلامارانەدا نزیكەی ٥٠ هاووڵاتی تریش بریندار بوون.

دواین هێرشی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکی داگیرکە لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢دا بۆ سەر گەشتیاران بوو لە گوندی پەرەخی سەر بەناوچەی دەركارێ لە زاخۆ و بۆردومانی كرد. لەو بۆردوماندا ٩ كەس، كە ژمارەیەكیشیان ژن و منداڵ بوون كۆمەڵكۆژ كران و ٢٣ كەسی تریش بریندار بوون.

لە باشوری كوردستان ١٣٨ كەس شەهید كراون

بەگوێرەی رێكخراوی تیمی بنیاتنانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی ئەمریكی "سی پی تی"؛ لە ئابی ٢٠١٥ تا ئێستاكە ١٢٩ هاووڵاتی مەدەنی لەئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان شەهید بوون و نزیكەی ١٨٠ كەسی تریش بریندار بوون. بەو هێرشەی دوایی بۆ سەر گوندی پەرەخێ ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە باشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە كۆمەڵكۆژكراون، ژمارەیان دەگاتە ١٣٩ هاووڵاتی و برینداربونی نزیكەی ٢٠٠ كەسی تریش.

شەنگال

پاش ئەوەی ئەو هەموو پیلان و پیلانگێڕیانەی لەسەر شەنگال بەبەرخۆدانی خەڵكی شەنگال مایەپووچ بوونەوە، ئەمجارە لەلایەن ئەرتەشی توركەوە بەهێرشی ئاسمانی و بەكارهێنانی تۆڕی سیخۆری هەوڵدراوە كۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی شەنگال لەناو ببەن. یەكەم جار لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ فڕۆکەی شەڕكەر چیای شەنگالی بۆردومان كرد. پاشان ماوە ماوە شەنگال لەلایەن فڕۆکەی شەڕكەری توركەوە بۆردومان كرا.

لەساڵی ٢٠١٧وە فڕۆکەی شەڕكەر چیای شەنگالیان بۆردومان كرد. پاشان ناوبەناو شەنگال لەلایەن فڕۆکە شەڕكەرەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە كرایە ئامانج.

لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨دا، مام زەكی شەنگالی، لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١دا سەید حەسەن و برازاكەی عیسا خوەدێدا، لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠دا فەرماندە زەردەشت شەنگالی، پیر حەمید، ئێزێدین شەنگالی و جەلۆ شەنگالی و لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١دا بەفڕۆکەی شەڕكەر هێرش كرایە سەر نەخۆشخانەی سكێنێ، حەمید سعدون "قیران سیبا"، شەڕڤانی یەبەشە خدر شەرەف "پیر خدر"، شەڕڤانی یەبەشە  رامی ئەلسالم "رۆنی"، شەڕڤانی عەرەبی یەبەشەی خەڵکی بەعاج  بە ناوی مەیتەم خدر خەلەف "سەرحەد زەمار"، شەڕڤانی یەبەشەی عەرەب، عەلی رەشۆ خدر، خەباتكاری نەخۆشخانە سەیدۆ ئەلیاس رەشۆ، حەجی خدر، موخلیسە سیدار و هەروەها لە ٧ی كانوونی ٢٠٢١دا هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەی شەنگال مەروان بەدەل كۆمەڵكۆژ كران.

لە ١١ی كانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا دەوڵەتی داگیركەری تورك بەفڕۆکەی شەڕكەر ئەنجومەنی گەلی خانەسوری بۆردومانكرد و زۆربەی باڵەخانەی ئەنجوومەنەكەی رووخا. دواین جاریش لە ١٥ی حۆزەیرانی ٢٠٢٢ لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی توركی داگیركەردا بۆ سەر ئەنجوومەنی گەلی سنوونێ منداڵێك و باپیرەی بەناوی خدر شڤان ناسۆ و كۆڕەزاكەی ساڵح خدر ناسۆ كۆمەڵكۆژ كران.

مەخمور

ژمارەی ئەو هێرشانەی تا ئێستاكە كراونەتە سەر كامپی پەنابەرانی مەخمور"شەهید رۆستەم جودی":

لە ٦ی كانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بەرێگەی فڕۆکەی شەڕكەری دەوڵەتی تورك كامپی پەنابەرانی مەخمور بۆردومان كرا و لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥ ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەری بەناوەكانی "باگەڕ بۆران، بۆتان ئامەد، چەكدار ماوا، دەوران ماردین و باز دژوار"كۆمەڵكۆژ کران.

لە ١٣ی كانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بەفڕۆکەی شەڕكەر كامپی مەخمور بۆردومان كرا و كەسێك بەناوی ئاسیا عەلی محەمەد تەمەن ٧٣ ساڵ و كچەكەی بەناوی نارنج فەرحان قاسم تەمەن ٢٦ ساڵ و كوڕەزاكەی بەناوی ئەڤین كاوە مەحموود تەمەن ١٤ ساڵ و ئەیلەم محەمەد عومەر تەمەن ٢٣ ساڵ كۆمەڵكۆژ کران.

لەكاتی گەمارودان و رێگریكردن لە هاتووچووی هاووڵاتییانی كامپی پەنابەران:

رۆژی ١٨ی تەمموزی ٢٠١٩ فڕۆکەی شەڕكەری تورك كامپەكەیان بۆردومان كرد و لەئەنجامدا دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

رۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی توركی داگیركەری كامپەکەیان بۆردومان كرد و ٣ ژنی گەنج كۆمەڵكۆژ كران.

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بەهۆی هێرشی فڕۆکەی شەڕكەری توركەوە بۆ سەر كامپ و چیای قەرەچۆخ، زەرەر و زیانی ماددی پێكهات.

لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١دا ئەرتەشی تورك بەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی كردە سەر كامپەکە.

لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا بەرێگەی فڕۆکەی سیخۆڕی كامپەکە بۆردومان كرا، بەدەر لەزیانی گیانی، پاركی شەهید ئارین بۆردومانكرا و زەرەر و زیانی ماددیی لێکەوتەوە و ترس و دڵەڕاوكێ پێكهات، چونکە منداڵان لە پارکەکەدا یارییان دەکرد.

لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١دا بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر كامپەکە و دایكێك و مندالێك بریندار بوون.

لە ١ی شوباتی ٢٠٢٢دا جارێكی تر فڕۆکەی شەڕكەری تورك هێرشیان كردە سەر كامپی پەنابەران و هێزەكانی پاراستنی جەوهەری كامپەكەیان كردە ئامانج و لەئەنجامی ئەو هێرشەشدا ٢ ئەندامی تری هێزەكانی پاراستنی جەوهەری كۆمەڵكۆژ كران و بەدەیان هاووڵاتی تر، كە چوونە بە هانای بریندارانەوە، كرانە ئامانج و برینداربوون.

لە ٢١ی گوڵانی ٢٠٢٢دا بەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورك ئۆتۆمبێلیەك لە كامپەكە كرایە ئامانج و بۆردومانكرا و لەئەنجامدا شوانێك بەناوی حاجی میرزا عەلی، كە دەچووە ناو رەز و باخی خۆی كۆمەڵكۆژ كرا.

لە ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢ جارێکیتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی سەر كەمپی پەنابەرانی كرد و بەدەر لەزەرەر و زیانی ماددی، زەرەی گیانی پێكنەهات.

ژ.ت