بەهۆی لێدوانەکانیەوە داوای سزای ٤٣ ساڵ زیندان بۆ لەیلا گوڤەن دەکرێت
بەهۆی لێدوانەکانی لەیلا گوڤەن هاوسەریکی کەجەدە داوای سزای ٤٣ ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت.
بەهۆی لێدوانەکانی لەیلا گوڤەن هاوسەریکی کەجەدە داوای سزای ٤٣ ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت.
دانیشتنی دۆسیەی تۆمەتبارکردن بە "پرۆپاگەندەکردن بۆ تیرۆر" لە دژی هاوسەریکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمنوکراتی لەیلا گوڤەن سازکرا، لە دادگای سزای قورسی نۆهەمینی ئامەد دانیشتنەکە کرا. گوڤەن لە زیندانی ژنانی خارپێتەوە بە سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد. پارێزەرەکەشی سەردار چەلەبی ئامادەبوو.
داواکاری گشتی کە خوێندنەوەی خۆی پێشکەشی دادگا کرد، باسی لەوەکرد کە بەر لە هەڵگرتنی پارێزبەندی، لەیلا گوڤەن ١٤ی تەمموزی ٢٠١٩ لەسەر پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "رێکخستنی هەدەپەی ئامەد لە پەخشی راستەوخۆدا بە کوردی قسەی کردووە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوڤەن بە یادکردنەوەی ئەوانەی لە رۆژووی مردندا ژیانیان لەدەستداوە "پرپاگەندەی بۆ رێکخراو" کردووە.
داواکاری گشتی قسەکانی گوڤەن لەسەر گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی، کۆمەڵکوژی پرسوس، ٢٥ تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیشی وەک بابەتی تاوان لەقەڵەمدا.
داواکاری گشتی بە گشتی داوای لەسەر یەک داوای ٤٣ ساڵ و مانگێک و ٥ رۆژ زیندانی کرد بۆ ئەوەی بەسەر گوڤەندا بسەپێنرێت.
دانیشتنەکە بۆ ١٧ی تشرینی یەکەم دواخرا.
هـ . ب