بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان نیگه‌رانن و له‌دڵه‌ڕاوكێدان

به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌د توهاد-فه‌د سه‌فیه‌ ئاكداغ رایگه‌یاد، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش نیگه‌رانن كه‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا دوور نییه‌ ته‌رم نوێ له‌ زیندان بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیوانی و یاسایی بنه‌ماڵه‌ زیندانیان و سزادراوانی مه‌د (مه‌د-توهاد فه‌د) سه‌فیه‌ ئاكداغ رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كاندا له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن.

ئاكداغ قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)کرد هه‌ر كات زه‌نگی ته‌له‌فون لێده‌دات ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێوه‌. ئێمه‌ ده‌بینین كه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر باری ده‌رونی بنه‌ماڵه‌كان داده‌نێت كه‌ به‌رده‌وام له‌ دڵه‌ڕاوكێدان و نیگه‌رانن له‌وه‌ی زانیاری نه‌رێنیان پێبگات. بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش ئێستا ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ ده‌كن كه‌ ته‌رمه‌كانی زیندانیان به‌ چ شێوه‌یه‌ك پێشوازی بكه‌ن. تاكه‌ رۆژه‌ڤی ئه‌وان بووه‌ته‌ ئه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ زیندانه‌كاندا هه‌ستیارن".

پشتیوانی یاسایی بۆ بنه‌ماڵه‌كان

ئاكداغ رایگه‌یاند، بنه‌ماڵه‌كان داوای پشتیوانی یاسایی له‌وان ده‌كه‌ن و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا، "كۆمسیۆنی یاسایی ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌كان بكات، ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پشتیوانی یاسایی ده‌جوڵێینه‌وه‌ كه‌ بنه‌مالچه‌كان داوای ده‌كه‌ن. ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ و دۆخی زیندانیانی نه‌خۆش زانیاری بده‌ینه‌ بنه‌ماڵه‌كان. ئێوه‌ش ده‌زانن كه‌ ئێشكگری دادپه‌روه‌ریی ده‌ستیان پێكرابوو ئێستاش به‌رده‌وامن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ كێشه‌ و داواكاری ئه‌وان تێبگه‌ن. وه‌ك دامه‌زراوه‌ تا له‌ده‌ستمان بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و داواكارییانه‌ی بخه‌ینه‌ به‌رباس".

'خاوه‌نداری له‌ زیندانیان بكه‌ن'

ئاكداغ رایگه‌یاند، كه‌ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش ده‌بێت ده‌نگی خۆیان زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و وتی، "ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێكی هه‌ستیار و ویژدانییه‌. دۆخه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ئیتر كاتی گله‌یی و گازنده‌ نییه‌... هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت بنه‌ماڵه‌، دامه‌زراوه‌ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان، پارته‌ سیاسیه‌ خاوه‌ن ویژدانه‌كان خاوه‌نداری له‌ زیندانیان بكه‌ن".

هـ . ب