برای شەهید ئاگر تل عوزێر: تا دوا هەناسە پشتیوانی لە گەریلا دەکەین

ڕۆژهات فەقیر برای گەریلای شەهیدی هەپەگە ئاگر تل عوزێر رایگەیاند، دەوڵەتی تورک سەدان ساڵە دوژمنایەتیی کورد دەکات و وتی: "هەتا کۆتایی و تا دوا هەناسە لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکەردا دەجەنگین".

گەریلای هەپەگە ئاگر تل عوزێر، گەنجێکی شەنگالی بوو، لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی بەرخۆدێرانی وەرخەل شەهید بوو.

ڕۆژهات فەقیر برای شەهید ئاگر تل عوزێر باسی لە شەهیدبوونی براکەی کرد و وتی: "لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کاتێک پارتی (پەدەکە) ئێمەی فرۆشت و هەڵات، کچان و دایکمان کەوتنە دەست چەتەکان، لەو کاتەدا گەریلاکانی ئازادی گەیشتن و بوونە هاوکار و فریادڕەسی خەڵکی شەنگال".

فەقیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، شەهید ئاگر لە دژی چەتەکانی داعش شەڕی کرد و وتیشی: "دوای ئەوەی شەڕ لە چیا ئازادەکاندا دەستیپێکرد، بڕیاری دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بێت، لە دژی داگیرکاری بڕیاری بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانی گەیلا دا. ئەمە ئەخلاق و ئاکاری ئێمەی ئێزدییە، کاتێک کەسێک باشەمان بەرابەر بکات، هەرگیز لەبیری ناکەین".

ڕۆژهات فەقیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چۆن گەریلاکان گیان و ژیانی خۆیان لە پێناویاندا بەخشیوە ئێمەش بەو شێوەیە ئامادەیەن لە ناو لەناو ڕیزەکانی گەریلادا شەڕ بکەن و ئەوەشی وت: "نەک تەنها شەهید ئاگر، بەڵکو چەندین کچ و کوڕی ئێزدی بەرەو چیا ئازادەکان بەڕێکەوتوون و لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕیان کردووە. شەهید بێریڤان، تێکۆشەر دەلیل و چەندینی دیکە".

ڕۆژهات فەقیر برای شەهید ئاگر تل عوزێر لە کۆتای وتەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، شانازی بە شەهیدبوونی براکەیەوە دەکات و  وتی: "چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا بەکاردەهێنرێت، ئێمەی کۆمەڵگای ئێزدی ئەمە قبوڵ ناکەین و بێدەنگ نابین. ئێمە تا کۆتایی و تا دوا هەناسە پشتیوانی لە گەریلاکان دەکەین".

ژ.ت