بەسێ ڕاپەڕین، ئەویندارێکی ئازادی

بەسێ ڕاپەڕین تا دوا ساتەکانی ژیانی گورزی قورسی لە دوژمن دا و بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. لەناو پەکەکەدا بوو بە ڕەمزی ڕەنجدان، ڕاستگۆیی و فەدکاری.

مزگین ئاکسو (بەسێ ڕاپەڕین) کە لە شاری سێرت لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە، بە کولتووری کۆچەری گەورە بووە. بەرخۆدانی خەڵکی هەرێمەکەش کاریگەری لەسەر کەسایەتی مزگین ئاکسو هەبووە. هەرێمی بۆتان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیدا هەبووە. بەمەش مزگین ئاکسو لە نزیکەوە بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دەناسێت. مزگین ئاکسو کە بە دوای ژیانێکی ماناداردا دەگەڕێت، ئامانجی تەنها یەک شتە و لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەکات.

مزگین ئاکسو هەر لە منداڵیدا ئەوینداری شاخ بووە، دوای ئەوەی بووە بە گەریلای یەژا ستار، ناوی بەسێ ڕاپەڕینی هەڵبژاردووە. ئامانجی سەرەکی بەسێ ڕاپەڕین خەونی چوونە شاخە بووە و بەدی هاتنی ئازادی هەموو گەلی کوردستان. لەسەر ئەو بنەمایە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی خۆی لە هەموو بوارێکدا چالاکانە بەشداری ژیان دەکات. ئەندامی یەژاستار بەسێ ڕاپەڕین کاتێک دەچێتە شاخ زۆر کاریگەری ژیانی ژنە گەریلاکانی لەسەرە بووە.

 بەسێ ڕاپەڕین بۆ ئەوەی ببێتە فەدایی گەلەکەی، لە هەموو بوارێکدا خۆی پێش خستووە، ئەو گەریلا شەهیدانەی بوونەتە ڕەمزی ئازادی دەناسێت و هێڵی خۆی دیاری دەکات. بەسێ ڕاپەڕین لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشا، یەکەم چالاکیی گەریلای خۆی لە هەرێمی مەتینا ئەنجامداوە، لە سەختترین ناوچەکاندا شەڕی کردووە، بەشداری پەروەردەکانی ئەکادیمیای شەهید ماهیر کردووە. دووایی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان.

تا دوا هەناسەی تێکۆشانی کرد                               

گەریلا بەسێ ڕاپەڕین کە دەزانێت لە هەر شاخێکی کوردستان داستانێک دەنوسرێت و خوێنی هەزاران قارەمان لە هەر بەشێکی کوردستان دەڕژێت، بەم بیرکردنەوەیە شەڕ دەست پێدەکات. ساڵی ٢٠١٤ دەچێتە هەرێمەکانی شەهید ڕەشید، سەردار، ڕۆژین گەودالار لە زاگرۆس. بە درێژایی مێژوو زاگرۆس شوێنێکە کە گەلی کوردا تێیدا نیشتەجێ بووە. ئەم ناوچەیە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ گەریلا بەسێ. تێکۆشان لە چیا  سەختەکانی زاگرۆس پێویستی بە هێز و ئیرادەیە. بەڵام ئەو کەسانەی سەرنجیان لەسەر ئامانجەکەیانە، هیچ سەختی و بەربەستێک ناناسن. بەسێ یەک لەو کەسانەیە پابەندی ئامانجەکەیە. دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٥ هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی گەریلا، هەڤاڵ بەسێ و هەڤاڵانی بەرخۆدانی بێهاوتایان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا نیشان دا.

هەڤاڵ بەسێ کە لە چالاکییەکانی هەرێمی چارچەلادا گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند، تێکۆشانێکی گەورەی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد نیشاندا. هەڤاڵ بەسێ فەرماندەی گەنجی یەژا ستار هەرگیز ‌هێرش و داگیرکەری لەکوردستان قبوڵ نەکرد و بەردەوام چالاکییەکانی دژی داگیرکەران ڕێکدخات هەتا دوژمن بە ئاسوودەیی لەسەر خاکی کوردستان نەژین، لە چالاکییەکانی ٦ ساڵەی زاگرۆسدا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا. شەهید بەسێ ڕاپەڕین هەمیشە بە ئیرادەیەکی زۆرەوە دژی دوژمن شەڕ و تێکۆشانی کردووە، فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆی قبوڵ کرد و لە ژیانید جێبەجێ کرد. شەهید بەسێ ڕاپەین لەگەڵ هەڤاڵەکەی وەلات دڵبرین (عەلی ئۆگمەن) هەتا دوا هەناسەی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی کرد، لە ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە.