بەشتاش: گیان لەدەستدان لە زیندانەکاندا تاوانە
مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە چالاکییەکەدا، کە بۆ ئایسەڵ توغڵوک رێکخرابوو وتی: "گیان لەدەستدان لە زیندانەکان تاوانە".
مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە چالاکییەکەدا، کە بۆ ئایسەڵ توغڵوک رێکخرابوو وتی: "گیان لەدەستدان لە زیندانەکان تاوانە".
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە لە سێرت بە رێکخستنی چالاکییەک ئازادنەکردنی زیندانیی نەخۆش ئایسەڵ توغڵوک-یان شەرمەزارکرد. مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، بێریڤان هێلین ئشێک هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت و دایکانی ئاشتی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. لە چالاکییەکەدا پۆستەری ئایسەڵ توغڵوک بە دلیکلی تاش-ەوە هەڵواسرا و داوای ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکانیان کرد.
مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە چالاکییەکەدا باسی گیان لەدەستدانی زیندانیان لە زیندانەکاندا کرد و وتی: "ئێمە بانگەوازی ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان دووبارە دەکەینەوە. هەموو ڕۆژێک زانیاری گیان لەدەستدان لە زیندانەکانەوە دێت. ئێمە چیتر نامانەوێت ئەو هەواڵانە ببیستین. ئەو گیان لەدەستدانانە تاوانە. ئێمە ناتوانین سەیری گیان لەدەستدانی سەدان زیندانیی نەخۆش بکەین. ئێمە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین، ببن بە هاواری دەنگی زیندانیان".
ژ.ت