بۆتان گەریلای هەپەگە: دوژمن بە ئاسانی ناتوانێت لە زاپ بچێتە دەرەوە

ڕۆنی بۆتان گەریلای هەپەگە بەشدارە لە بەرخۆدانی زاپ دا و وتی: "چۆن دوژمن لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە زاپ تێکشکێنرا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا شکستێکی زۆر گەورەتریان تووش دەبێت. تەنانەت دوژمن ناتوانێت بە ئاسانی لە زاپ بچێتەدەرەوە".

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە. گەریلای هەپەگە ڕۆنی بۆتان، کە لە کاتی هێرشی قورسدا چووەتە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

"ئێمە ئامانجمان هەیە"

ڕۆنی بۆتان ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی زاپ هێرشی گەورە ئەنجام دەدرێت و وتی: "ئێمە گەریلا فیداییەکانی ڕێبەر ئاپۆ و هەپەگە بەشدارین لە بەرخۆدانی زاپدا. ئێمەش وەک شەهیدە قارەمانەکانمان لە دژی دوژمن چالاکی ئەنجام دەدەین. ئێمە ئامانجمان هەیە. دوژمن هاتووە بۆ ئێرە، بەڵام ئەوان ناتوانن بە ئاسانی لێرە بچنە دەرەوە. بە بەرخۆدان و تێکۆشان دوژمن لە خاکی کوردستان دەردەکەین. ئێمە وەک تیمی گەڕۆکی گەریلا لە بەرخۆدانی زاپدا بەشدارین. ئێمە لە جۆش و خرۆشی بەشداریکردنین لە بەرخۆدانی زاپدا".

"سەرکەوتن بۆ گەریلا دەبێت"

گەریلای ڕۆنی بۆتان شکستی ساڵی ٢٠٠٨ی دەوڵەتی تورکی لە زاپ وەبیرهێنایەوە و لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: "چۆن دوژمن لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە زاپ زۆر بە قورسی تێکشکا. لە ساڵی ٢٠٢٢شدا تووشی تێکشکانێکی زۆر گەورەتر دەبێت. سەرکەوتن بۆ گەریلایە. ئێمەش هاتووین و بەشداری لەم بەرخۆدانەدا دەکەین. ئێمە لە جۆش و خرۆشی ئەو بەشداریکردنەدا دەژین. ئێمە ناهیڵین خوێنی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بە فییڕۆ بڕوات. ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان لە دژی دوژمن. ئێمە بۆ ئەوە لێرەین، هەتا شەهید دەبین، بەردەوام دەبین لەو بەرخۆدانە و چالاکییانەمان".

ژ.ت