بولدان لەسەر گۆڕی سینجار: ئێمە سەرمان دانەنەواند و دانانەوێنین
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەسەر گۆڕی محەمەد سینجار پەرلەمانتاری هەدەپە لە مێردین رایگەیاند، "ئێمە دەزانین بکوژەکان کێن".
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەسەر گۆڕی محەمەد سینجار پەرلەمانتاری هەدەپە لە مێردین رایگەیاند، "ئێمە دەزانین بکوژەکان کێن".
نوێنەرانی هەدەپە لەسەر گۆڕەکەی یادی محەمەد سینجاریان کردەوە. محەمەد سینجار پەرلەمانتاری ماردین، کاتێک لێکۆڵینەوەی لە کوژرانی حەبیب کلچ و حیکمەت کلچ ئەندامانی ئەنجومەنی پارتی دیموکرات (دەپ) دەکرد ، لەگەڵ مەتین ئۆزدەمیر بەڕێوەبەری رێکخستنی پارتەکە ، لە هێرشێکی چەکداریدا ٤ی ئەیلولی ١٩٩٣ کوژران.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە گۆڕستانی فورات (گۆڕستانی شەهیدان) لە ناوچەی قۆسەری مێردین بەڕێوەچوو و هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بولدان و ئەحمەد تورک و فیگەن ئاڵتونداغ هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین، پێرۆ دوندا پەرلەمانتاری هەدەپە لە مێردین ، ئەندامانی پارتەکە و دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە بەشداریان کرد.
جیهان سینجار: کوردێکی شەرەفمەند بوو
لەو مەراسیمەکەدا کە بە ڕێزلێنان دەستی پێکرد، "جیهان سینجار" هاوسەری محەمەد سینجار قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە محەمەد سینجار تەنیا یەک تاوانی هەبووە و ئەویش کوردبوون بوو.
جیهان سینجار وتی "محەمەد سینجار کورد بوو، پیاوی شەرەف بوو، بەڵێنی دا و باجی دا. هاوڕێکانی ٢٩ ساڵ پێش ئێستا بەڵێنیان پێدا و لەو کاتەوە محەمەد لە سیاسەتی کوردیدا بووە".
عەلی ییغیت: ئەمڕۆ ڕۆژێکی ڕەشە
عەلی ییغیت هاوسەرۆکی هەدەپەی مێردین کە لە کاتی کوشتنی محەمەد سینجار لەگەڵیدا بووە، بەم شێوەیە قسەی کرد؛ "ئەمڕۆ ڕۆژێکی تاریکە. هێزە تاریکەکان لە ئێلح محەمەد سینجار کە خەباتی بۆ مرۆڤایەتی و دیموکراسی و ئازادی دەکرد، کردە ئامانج. ئێمە لەوێ بووین بۆ ئەوەی کۆتایی بە کوشتنی گەل بهێنین. لەوکاتەوە بکوژەکان ناناسرێنەوە. ئێمە چاوەڕوانیەکی بەم شێوەیەمان نەبوو. هاوڕێی محەمەد با بە باشی بخەوێت، ئێمە تا کۆتایی ئاگاداری خەباتەکەی دەبین."
ئەحمەد تورک: ٢٩ ساڵ تێپەڕی، هەنگاو بەرەوداوە نەنراوە، خەبات بەردەوام دەبێت
ئەحمەد تورک وتی" خەباتی محەمەد سینجار بەردەوام دەبێت. بە گیانی خۆی باجێکی گەورەی دا بۆ ئازادی گەلی کوردستان، ٢٩ ساڵ تێپەڕی، وتمان گەلی کورد بەم زووانە ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێت. هێرشەکان بۆ سەر کورد هێشتا بەردەوامە، حکومەت بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کورد بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی، ئەم گەلە هەرگیز سازشی نەکردووە لەسەر ئازادی و داهاتوو، گەلی کورد هەرگیز ئەو باجە گەورەیەی لەبیر نەکردووە کە داویەتی و لەبیری ناکات و خەبات بەردەوام دەبێت.
پەروین بۆلدان: ئێمە بکوژەکان دەناسین
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "ئێمه بكوژانی محەمەد سینجار دەناسین، دەزانین كێ فه رمانی كوشتنی محەمەد سانجاری داوە و کێ کوشتی".
بوڵدان وتی: "هەرچەندە ٢٩ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام لە دۆسیەی محەمەد سینجاردا کەس دەستگیر نەکراوە، ئەمەش جارێکی دیکە سیستمی یاسایی و دادپەروەری لە تورکیادا دەخاتە ژێر پرسیارەوە".
بولدان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ٢٩ ساڵدا هیچ شتێک لە تورکیا نەگۆڕاوە، و وتی "تورکیا هەمان تورکیای نەوەدەکانە. هیص ویژدانێک، مرۆڤایەتی و یاسایەک نییە. تەرمەکان بە گوێنی بۆ خانەوادەکانیان دەنێرنەوە.
کردەوەکانی دژی سەمرا گوزەل
بوڵدان لە درێژەی قسەکانیدا وتی "وادەزانن ئەگەر ئەم کارە بکەن کورد تەسلیم دەبێت، دەکەوێتە سەر ئەژنۆ. ئێمە زۆر کوشتنمان بینیوە، چەندین جار ئەشکەنجە دراوین، کۆمەڵکوژکراوین، بەڵام هەرگیز تەسلیم نەبووین. ئێستا و دووبارە. ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە نوێنەری ئێمە سەمرا گوزەل دەکرێت و ئەو تاوانەی کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەرامبەر بە محەمەد سینجار و هاوڕێکانی کرا، هەمان شتە."
سەمرا گوزەل سەری دانەنەواند
هاوسەرۆکی هەدەپە سەرنجی بۆ فشارەکانی سەر سەمرا گوزەل راکێشا بۆ ئەوەی تەسلیم ببێت و وتی "سەمرا گوزەل سەری دانەنەواند. لەبەر ئەوەی سەمرا گوزەل هەڤاڵی محەمەد سینجارە، هەڤاڵی هەزاران هاوڕێمانە کە وەک محەمەد سینجار کوژراون. جارێکی تر بەڵێن بە گەلی کورد و محەمەد سینجار و هاوڕێکانی دەدەین؛ دڵتان شاد بێت، ئێمە لە ئێوە فێربووین و بەم شێوەیە گەیشتوینەتە ئەم ئاستە، سوپاس بۆ ئێوە ئێمە بە شێوەیەکی دیموکراسی خەبات دەکەین بۆیە هەرگیز تەسلیم نابین".
لە کۆتاییدا جەماوەرەکە گوڵی لەسەر گوڵی محەمەد سینجار دانا.
ف.ق