چالاکانی مانگرتنی مەخموور: هەتا ئازادی رێبەرەکەمان بەرخۆدان بەردەوامە

دانیشتووانی مەخموور کە چالاکی مانگرتن لەخواردن بە شێوازی گروپی ٥کەسیان دەستپێکردووە و چالاکوانان دەستنیشانیانکرد کە هاتکوو گۆشەگیری نەشکێت چالاکی ئەوان بەردەوام بێت.

گیراوانی سیاسی ماوەی ٣٠ رۆژە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە گۆشار و پێشێلکاری چالاکی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە. بە ئامانجی پشتگیری لە چالاکی گیراوانی سیاسی بە پیشەنگایەتی مەجلسی عەشتار لە وارگەی مەخموور لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمەوە چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردووە.

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەمپی پەنابەرانی مەخمووردا، ئەمڕۆ بە گروپی ٥هەم  بەردەوامە. چالاکوانان دەستنیشانیانکرد کە هاتاکوو گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی نەیەت و ئازاد نەکرێت ئەوان درێژە بە چالاکی بدەن.

'ئامانج ژیان لە گەل ڕێبەرایەتی ئازادە'

زەکی گەڤەری یەکێک لە چالاکوانان قسەیکرد و وتی، " هەتا شکاندنی گۆشەگیری سەر  رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەوان بەردەوام بن لە چالاکی. گەڤەری وتی، : ئامانجی ئێمە لە چالاکی مانگرتن لەخواردن ئەوە کە لەگەل ڕێبەرەکەماندا لە ولاتێکی ئازاد بژین، بێجگە ئەمە هیچ ئامانجێکمان نییە. ئێمە لەسەرئەم ڕێگەی بەرخۆدانە سەربەرزین. با دۆست و دوژمن بزاننن کە هەتا دوا هەناسە لە دژی داگیرکاری و زۆرداری بەرخۆدان دەکەین. سەرکەوتن هی گەلی ئێمەیە.

'ڕابن و پشتیوانی لە گیراوان بکەن'

وەسیل گاباری یەکێکی تر لە چالاکوانان ئەوەی خستە روو کە هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان خاوەنداریەتی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، گەریلا و گیراوان دەکەین. گابارێ جەختی لەوە کردوە کە هاتاکوو ئۆجالان ئازاد نەبێت ئەوان بەرخۆدانی بکەن و وتی، : ئێمە وەک دایکان بەردەوام لە ناو چالاکییدا بین، چیمان لە دەست بێت دەیکەین و خەونی مناڵەکانمان لە سەرعەرد ناهێڵینەوە. ئێمە داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین کە پشتیوانی لە گیراوانی سیاسی و گەریلا بکەن. پیویستە هەموو دایکانی ئاشتی پشتگیری گیراوانی سیاسی بکەن و بەشداری چالاکییەکە بن."

' ئێمە بە هزر و ڕامانی سەرۆکەکەمان سەربکەوین'

هەروەها یەکێکی تر لە مانگرتووان عەڤدڵای سپێرتێ ئەوەی خستەڕوو کە بە پیلان و  گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان-یان گرت و خستیانە بەندیخانەی ئیمڕالی. سپێرتێ وتی، " تەواوی جهیان یەکیانگرت بۆ گرتنی ڕێبەر ئاپۆ. بە هزری ڕێبەر ئاپۆ پەکەکە بە ٧کەس دەستیپێکرد و ئیستا بووەتە ملیۆنان کەس و بەردەوام سەرکەوتن تۆمار دەکەین. باوەڕیمان بەگەلی کورد هەیە کە بە هزری سەرۆک ئاپۆ سەرکەوتنی یەکجاریی مسۆگەر بکەین.

ک-ش