چالاكی گه‌ریلاكان بۆ سڵاوكردن له به‌رخودانی تونێله‌كان به‌رده‌وامه-نوێكراوه‌ته‌وه
هێزه‌كانی بۆتان به مه‌به‌ستی سڵاوكردن له به‌رخودانی تونێله‌كانی شه‌ڕ چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا. لانیكه‌م ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران.
هێزه‌كانی بۆتان به مه‌به‌ستی سڵاوكردن له به‌رخودانی تونێله‌كانی شه‌ڕ چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا. لانیكه‌م ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی شه‌ڕه‌وه ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
" تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له به‌رامبه‌ر جموجۆڵی داگیركه‌ری له هه‌موو شوێنێكی كوردستان درێژه به چالاكیه‌كانیان ده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان تاكتیكه‌كانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌كاریان ده‌هێنن و له‌و چالاكیه پرۆفیشناڵانهدا گورزی دژوار له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان هێرشه‌كانی داگیركه‌رانیان كه به هه‌زاران سه‌رباز و ته‌كنه‌لۆژیای زۆر ئه‌نجامیان ده‌دات پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. له‌و چالاكیه پڕۆفیشناڵانه‌ی هێزه‌كانمان ٩ داگیركه‌ر سزادران.
سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١١ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی، ١٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٤ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به تانك، هاوه‌ن، كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كردووه.
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕ و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی عه‌گیده‌كانی بۆتانی شه‌هید دلژین- شه‌هید شه‌ڕڤان ئێركهندی:
داگریكهران كه له ده‌وروبه‌ری گندی ئۆمیانیسدا جێگیر بوون به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی رێگه داگیركراوه‌كه له هه‌رێمی بهستابوون، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له ٢٢ی تهمووز ئه‌و داگیركهرانیانهیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه. له دژی داگیركه‌ران كه له ژێر چاودێریدابوون به تاكتیكی دزه‌كردنه ناو چالاكی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا. كاتژمێر ٢٠:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا گورزی قورسیان له داگیركه‌راندا، ئاشكرایان كرد كه لانیكه‌م ٧ داگیركه‌ر سزادراون.
سوپای توركی داگیركه‌ر كه له كاتژمێره‌كانی شه‌ودا به هه‌لیكۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كه برده ده‌ره‌وه، ٢٣ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه ئۆپراسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. ئه‌و ئۆپراسیۆنه له ٢٨ی تهمموز به بێ ئه‌نجام كۆتاییهات و كشایه‌وه.
ئه‌و چالاكیه‌ی هێزه‌كانی بۆتانمان بۆ سڵاوكردن له به‌رخودانی هه‌ڤاڵانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ رێكخرابوو، كه به قاره‌مانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ
له ٢٩ی تهمموز كاتژمێر ١٨:٢٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌رو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل له گۆڕپانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بێن به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا. داگیركه‌ران كه ویستیان پاشه‌كشێ بكه‌ن كاتژمێر له ١٨:٤٠ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس و سوك كرانه ئامانج و جارێكی تر له‌وان درا و داگیركه‌رێكی تریش سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٩ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ١١ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
ئه‌وه ده‌ستنیشانكرا كه ماده‌ی كیمیایی كه سوپای توركی داگیركه‌ر به‌كاریهێناوه ره‌نگه‌كه‌یان سپی و سه‌وز بووه و رێگه‌ی هه‌ناسه‌دان ده‌گرن.
هێرشه‌كانی سوپای تورك كه به چه‌كی قورس، هاوه‌ن، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ئه‌نجامی داون:
له ٢٩ی تهمموز گۆرشهپانهكانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، چه‌مچۆ و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل به ده‌یان جار به تانك، كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له ٢٩ی تهمموز له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ٢٩ی تهمووز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، چه‌مچۆ و ساجا ١٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٨ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و چه‌مچۆ ٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئاگره‌كه‌ی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به‌رده‌وامه".
هـ . ب