چاوپێکەوتنی سلێمان ئەحمەد لەگەڵ پارێزەرانی ئاستەنگ دەکرێت
ئەندامی تیمی پارێزەرانی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد، پارێزەر نەریمان ئەحمەد ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ داوایان پێشکەشکردووە بۆ بینینی سلێمان ئەحمەد، بەڵام ڕێگەیان پێ نادرێت.
ئەندامی تیمی پارێزەرانی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد، پارێزەر نەریمان ئەحمەد ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ داوایان پێشکەشکردووە بۆ بینینی سلێمان ئەحمەد، بەڵام ڕێگەیان پێ نادرێت.
سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێنراوە و ٤٠ ڕۆژە زانیاری لەبارەیەوە نییە. تا دێت گومان و نیگەرانییەکان لەسەر ژیانی سلێمان ئەحمەد زیاتر دەبن. پەدەکە ڕێگە نادات پارێزەر و بنەماڵەکەی چاویان پێ بکەوێت.
ئەندامی تیمی پارێزەرانی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد، پارێزەر نەریمان ئەحمەد، دەربارەی هەوڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتنی سلێمان ئەحمەد و ئاشکراکردنی چارەنووسی وی، بۆ ڕۆژ نیوز قسەی کرد.
نەریمان ئەحمەد ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ جار هەوڵیانداوە بۆ چاوپێکەوتن، بەڵام نەیانتوانیوە سلێمان ئەحمەد ببینن یان دۆسیەکەی بخوێننەوە.
گوتی: "ئەم ڕێگرییە پێشێلکارییەکی یاساییە و دەیسەلمێنێت هیچ دادپەروەرییەک نییە. ئەگەر تۆمەتبارە بە شتێک پێویستە پارێزەری هەبێت و دۆسیەکەی بخوێنرێتەوە".
بەگوێرەی مادەی ١٤٤ ی یاسای دادی عێراق، هەموو تۆمەتبارێک دەتوانێت پارێزەری هەبێت و بێ پارێزەر هیچ وتەیەک نەدات، ئەگەریش پارێزەری نەبێت، پێویستە دەوڵەت پارێزەرێکی بۆ دابین بکات.