داگیرکەران ڕێگەیان نەدا ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگ بچنە ناو شارەوانییەوە
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەم پارتی جۆلەمێرگ دەیانویست بۆ دیاریکردنی رۆژەڤ بچنە ناو بینای شارەوانییەوە، بەڵام لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕێگرییان لێگیرا.
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەم پارتی جۆلەمێرگ دەیانویست بۆ دیاریکردنی رۆژەڤ بچنە ناو بینای شارەوانییەوە، بەڵام لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕێگرییان لێگیرا.
ڕۆژی ٣ی حوزەیران بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، شارەوانی جۆلەمێرگ دەستی بەسەردا گیرا. ئەندامانی ئەنجومەنی دەم پارتی شارەوانی جۆلەمێرگ ویستیان بچنە ناو بینای شارەوانییەوە، بەڵام داگیرکەران ڕێگریان لێکردن.
ئەندامانی ئەنجومەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی مانگانە و دیاریکردنی کێشەکان چوونە شارەوانی، بەڵام پۆلیس لە بەردەم دەرگای شارەوانی ڕێگری لێکردن.
بەو هۆیەشەوە ئەندامانی ئەنجومەن دەیانویست لەگەڵ بەشی تایبەتی پۆلیس کۆببنەوە. بەڵام پۆلیس پێ ڕاگەیاندوون "لە ئێستادا ناتوانن چاوپێکەوتن بکەن."
جێی ئاماژەیە سەبارەت بەم ڕەوشە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ڕاپۆرتێکیان ئامادە کرد.