داگیرکەران ناتوانن بە ساغی لە زاپ رزگاریان بێت

هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە نوێترین تەکنەلۆژیای شەڕ هەوڵیاندا لە سێ قۆڵەوە بچنە ناو رۆژئاوای زاپ، بەڵام هیچیان قوتاریان نەبوو.

لە راستیدا گەریلا زۆر پێویستی بە پرۆپاگەندە نییە. خۆی لە خۆیدا گوزارشت لە چالاکیەکانی دەکات.

شاخی جودی ماوەی چەندین مانگە نوێنەرایەتی خاڵی سەرەکی بەرخودانی گەریلا دەکات. لە هەمان کاتدا بە پێرفۆرمانسی خۆیان وەک هێزێکی تۆکمە لە پێناو بەرخودانی گەریلا دەجوڵێتەوە. بۆ ئەوەی زاپ ئەو ناوچەیە کە نوێترین تاکتیکەکانی گەریلا بە شێوەی کاریگەر تیایدا بەکاردەهێندرێن و بووەتە مایەی چەقین و بە بنبەست گەیشتنی دوژمن، کراوەتە ئامانجی سوپای تورک. هەموو شێوازەکان لە دژی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین دووبارە دەکرێنەوە، بەڵام ئەنجام بەدەست ناهێنێت. سوپای تورکی داگیرکەر وێڕای هەموو هەوڵەکانیشیان لە ماوەیەکی نزیکدا لە ئەنجام وەرگرتن دوورە. لەبەر ئەوەی تاڕادەیەک ساتی هەنگاونانیان لە شاخی جودی و سوارکردنی تەرمەکانیان لە سکۆرسکیەکانیان یەکە.

ئەزمون و نوێبوونەوە

لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا گەریلا لە هەموو روویەوەکە ئەو شەڕەی بە شێوەیەکی نائەخلاقی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بەڕێوەدەچێت، لە چەکی قەدەغەکراوەوە تا گازی کیمیایی ئەزموون کردووە. لەوەوە وانە و ئەنجامی بەدەستهێناوە. لەسەر بنەمای ئەم ئەنجامانە خۆی نوێ کردەوە. بەرخۆدانی تونێل کە بە چەند کاتژمێرێک لە هەفتانین دەستی پێکرد، لە ئاڤاشین چەند مانگێک و لە زاپ ساڵانێکی خایاند. هێزەکانی گەریلا لە سەرەتادا نەیانتوانی تونێلەکان بەو شێوەیە کاریگەرانە بەکاربهێنن، بەڵام دواتر دۆخەکە لە بەرژەوەندی گەریلاکان گۆڕا. لەگەڵ زیادبوونی ئەزموونی گەریلا، بەرخۆدانی درێژتر کردەوە. سوپای تورکی داگیرکەر دەچووە بەردەم هەر تونێلێک، گیری دەخوارد و ئاسێ دەبوو. شەهید دۆغان، قەڵای چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و ئێستا شاخی جودی تەنها چەند دانەن کە دەتوانین ئاماژەیان پێبکەین.

پلانەکانیان سەروبن بوون و هەڵوەشانەوە

ئاخۆ درێژەکێشانی بەرخۆدان چ جۆرە دەرئەنجامێکی لەگەڵ خۆیدا هێنا؟ ئەنجامی سەرەکی؛ پلانی سەردەستەکانی شەڕ کە ئامانجیان پاکتاوکردنی گەریلا بوو لەسەر بنەمای باڵادەستی تەکنیکی لە ماوەی چەند مانگێکدا، شکستیهێنا. ئەوان لە رێگەی ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانەوە لە ناوخۆ خەونیان بە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتێک دەبینی بۆ خۆیان لە ڕێگەی خوێنی کوردەوە. لە کوێ خوێنڕشتن هەبێت، قاچاخچێتی چەک هەیە، باندەکان ئاراستە دەکرێن و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان پاڵپشتی دەکرێن. هەروەها گەریلا بە بەرخودانی خۆی گورزی لە هیوای سەردەستە فاشیستەکان وەشاند کە لەسەر خوێن دەژین.

وەستاندنی سوپای ناتۆ

گرنگە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری خەڵکی جیهان ئیتر بە بێ پەنا بۆ قسەی سوک و هەرزان هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی چیاکانی کوردستان بکەن. ئەمڕۆ گەریلا لە دژی دووەم گەورەترین دەسەڵاتی ناتۆ شەڕ دەکات، ئەمەش زێدەڕۆیی نییە. ڕاستیەک بەم جۆرەیە. گەریلا بە سەرکەوتن لە وەستاندنی ئەم هێزەی ناتۆ، هەم دەرگای بۆ دەستکەوتی گەورەبۆ گەلی کورد و هەم بۆ خەڵکی جیهان کردەوە. هێندەی لێکەوتەی هەرێمایەتی، لێکەوتەی جیهانیشی هەیە.

بۆ یارمەتی دەرگا بە دەرگا سواڵ و دەرۆزە دەکەن

هاتوچۆی دیپلۆماسی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورک کە دوژمنێکی سوێندخواردووی کوردە، یەکجار زۆرە: دەرگا بە دەرگا دەڕوات. بۆ هەر شوێنێک بچێت داوای یارمەتی دەکات. دەڵێت: "با پێکەوە ئەم گروپە یاخیبوانە تەواو بکەین". ئەی ناپرسن؟ پێت وابوو دوو مانگی تر ئەمانە تەواو دەکەیت؟

 سەیرکە تۆ ناتوانی بە تەکنەلۆژیا و هێزی سەربازی خۆت کە ئەوەندە شانازی پێوە دەکەیت، دەرەقت ئەوان بێیت، ئێستا هاتووی بۆ لای ئێمە؟ بێگومان پرسیاریان دەکەن و بە دەستی بەتاڵ دەیاننێرنەوە. هەموومان لە راستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەورە بووین کە دەزانین کەس دەرگا بەڕووی دەوڵەتی سوپایەکدا ناکاتەوە کە شکۆمەندییەکەی لەناوچووە. هاکان فیدان نازانێت، بەڵام پەکەکە کە ٥٠ ساڵە رووبەڕووی دژوارترین شەڕ دەبێتەوە، زۆر باش ئەوە دەزانێت. واتە دەوڵەتی فاشیستی تورک هەم لە ئاستی هەرێمایەتی و هەم لە ئاستی جیهانیدا گۆشەگیر بووە و بەتەنیا ماوەتەوە. هەر بۆیە بە تووڕەیییەکی زۆرەوە هێرش دەکاتە سەر گەریلا، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی.

هەمان شێوازیان تاقیکردەوە

ئێستا با بگەڕێینەوە سەر ئەو بابەتەی کە لە ناونیشانەکەدا باسمان کرد؛ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شاخی جودی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەم ڕستەیە هاتبوو: "شەوی ١٢ی تشرینی یەکەم، داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە سێ باسک هەنگاویان نا بۆ هاتنە سەر تونێلەکانی شەڕ. باسکی یەکەمی داگیرکەران کە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە لە تونێلەکە کۆنترۆڵکرابوون، لە کاتژمێر ٢١:٣٠ بە چەکی تاکەکەسی و تاکتیکی نیشانشکێن بە شێوەیەکی کاریگەر کرانەئامانج، لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە گشتی ٢٩ داگیرکەر بوون سزادران، کە ئەوانیش هێزی تایبەتی سوپای تورکی داگیرکەربوون.

وەک لە راگەیەندراوەکەی هەپەگە درکی پێدەکرێت، ئەو شێوازانەی پێشتر لە هەفتانین، ئاڤاشین و زاپ تاقیکراونەتەوە، جارێکی دیکە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. وەک رەوە و مێگەل هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی گەریلا. بەڵێ چەندین جار ئەم شێوازەیان تاقیکردەوە. ئامانجیان لە جوڵەپێکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە هێز بەرەو گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا ئەوەیە کە بە بڵاوکردنەوەی سەرنج و سەرقاڵکردنی گەریلا، باڵادەستی بەدەستبهێنێنن.

سەربازەکانی بەرەو مردن  نارد

دیارە دەوڵەتی تورکی داگیرکەری فاشیست پێویستی بە چیرۆکێکی ناڕاست و سەرکەوتنێکی ساختەیە. بۆ ئەوەی بەو ئامانجەی خۆی بگات، بەو هەوڵە نیشانی دا کە دەتوانێت هەموو شتێک بکات. دەزانێت لەو ڕێگەیەوە ناگاتە هیچ ئەنجامێک، بەڵام بۆچی ڕووی لەو ڕێگایە کرد؟ ناکرێت بە شێوازێکی لۆژیکی لێکدانەوەی بۆ بکرێت. بە لۆژیکی 'هەرچییەک دەبێت با ببێت' سەربازەکانی بەرەو مردن  نارد. چەندین مانگە نەیتوانیوە بچێتە ناو گۆڕەپانی شاخی جودی، بە ئەنجامدانی ئەو هەموو هێرشە، درگای بۆ مردنی سەربازەکانی کردەوە. تەنیا بۆ دروستکردنی پێخۆر بۆ وتارەکانی ئەردۆغانی سەردەستەی فاشیستەکان، لە بژاردەترین ھێزەکانیان، ٢٩ی کەسیان لەبەردەم گولـلەی گەریلا دانا. لە چوارچێوەی مافی خۆ پاراستن، ئەوەی گەریلا دەیتوانی بیکات، کردنە ئامانج بوو و کردییە ئامانج.

گەریلا چۆن دۆخەکەی کۆنترۆڵ کرد؟

ئەنجامی زۆر ھەیە، کە پێویستە مرۆڤ لەو چالاکییە بەدەستی بھێنێت، سەرنجڕاکێشترینیان ئەوەیە کە گەریلا ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵیان دا بچنە ناو تونێلەکەوە، خستیانە ژێر چاودێری و کردیاننە ئامانج. لە ناوچەیەک کە لەهەموو شوێنێک کامێرای چاودێری، فڕۆکە سیخوڕییەکان بێ پسانەوە دەسوڕێنەوە، گەریلا چۆن دەتوانێت داگیرکەران بخاتە ژێر چاودێری خۆی. گەریلا بە شاراوەییمان و خۆشاردنەوە بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنێت و ئەو ئەنجامە بەدەست دەهێنێت. لە ھەمان کاتدا گەریلا دەتوانێت ھەموو تیمەکانی نێو گۆڕەپانەکە لە ڕێگەی ئەو تۆڕە پەیوەندییەیی لە نێو خۆیدا پەرەی پێداوە، کۆبکاتەوە و بە تاکتیکی تیمی ھەماھەنگی گەریلا لە هەموو شوێنێک داگیرکەران بکاتە ئامانج.

هێرشە ئاسمانییەکان کاریگەری نامێنێت

بەو پێیەیی داگیرکەران بەوە دەزانن، بۆ ئەوەی کاریگەریی خۆشارنەوە نەھێڵن، دارەکان دەبڕن و دارستانەکان دەسوتێنن؛ لە ڕێگەی جموجۆڵی سەربازییەوە لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان دەکەن. ھەموو ئەو ھەوڵانەش لە پێناو ئەوە دەکەن کە گەریلا نەتوانێت خۆی بشارێتەوە.

گەریلا ئەوەندە شارەزای وردەکارییەکانی خۆشاردنەوە بووە، کە تەنانەت دەتوانێت لە بیابانی عەرەبیشدا خۆی بشارێتەوە. هەر بۆیە لە هێرشە ئاسمانییە دژوارەکانیشدا تەنانەت پەنجەیەکی گەریلایەک خوێنی لێ نایەت. زیانەکان بە گشتی بەهۆی پێکدادانەکانن. کاتێکیش هێرشە ئاسمانییەکان دژوارتر دەبن، گەریلا بەرەو شوێنە پارێزاوەکان دەکشێتەوە.

شوێنە پارێزراوەکان بە گشتی سیستمی تونێلەکانن کە لەلایەن گەریلاوە دروست کراون. بەو سیستمە سەرجەم سیستمی هێرش و بەرگری سوپای تورکی داگیرکەر پووچەڵکرایەوە. لە پێناو پاراستنی قورسایی تەکنیک و سوپاکەی، کە نییەتی، بەو ڕادەیە ھێرش دەکەنە سەر گەریلا. گەریلا بە لەباربردنی ئەو سیستمە، ھەموو گرێبەستەکانی چەکی بێکاریگەر کرد. دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر، لە پێناو پڕوپاگەندەکردن و مانەوە لە بازاڕەکانی چەکدا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی ئەو تەکنۆلۆژیایەیی لەلایەن گەریلاوە پوچەڵکراوەتەوە. هەموو شتێک لە پێناو گەیشتن بە سەرکەوتن دەکات.