داگیرکەری لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید بۆ شەرمەزارکردنی ئامادەکاری هێرشی داگیرکەری بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.
کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید بۆ شەرمەزارکردنی ئامادەکاری هێرشی داگیرکەری بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.
چالاکی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ئامادەکاری بۆ هێرشی سەر رۆژئاوا دەکات، بەردەوامە.
بۆ خاوەنداریکردن لە تەڤگەری ئازادی و شەرمەزارکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک، کوردستانیان لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم لە گۆڕەپانێکی قەڵەبالغ کۆبونەوە.
چالاکوانان هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورکیان بۆ سەر گەریلا و باشوری کوردستان و ئامادەکاری بۆ هێرشی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بە خاوەنداریکردن لە تەڤگەری ئازادی کرد. هەروەها داوای بەرزکردنەوەی بەرخۆدان و تێکۆشان کرا.
ف.ق