داگیرکەری سەربازانی تورک لە هەرێمی برادۆست
راگەیەندرا کە لە هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستان سەربازانی تورک کە لەلایەن پەدەکەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، لە جموجۆڵدان و گەل بێزار دەکەن.
راگەیەندرا کە لە هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستان سەربازانی تورک کە لەلایەن پەدەکەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، لە جموجۆڵدان و گەل بێزار دەکەن.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، سەربازانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستان بە رۆژ لە کاتێکدا لەلایەن پەدەکەوە دەپارێزرێن جموجۆڵ دەکەن و گەلی ناوچەکە بێزار دەکەن. بە گوێرەی دیمەنەکان دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە گوندی بەرمیزێ و زەرەتێی هەرێمی برادۆست لەناو جموجۆڵدان .
راگەیەندرا کە داوای ناسنامە لە هاووڵاتیان دەکرێت.
هەروەها زانرا کە سەربازەکان لە رێگەی پەدەکەوە دەیانەوێت گوندەکان چۆڵ بکەن.
هـ. ب