داگیرکەری تورک لە لجێ بەنیازی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانە

بەگوێرەی زانیارییەکان لە دەوروبەری شارۆچکەی لجێی سەر بە شاری ئامەد، سوپای داگیرکەری تورک جووڵەی گوماناویی دەکات؛ بەقسەی دانیشتووان، سوپای داگیرکەر بەنیازی ئۆپەراسیۆنێکی وشکانی بەرفراوانە لە هەرێمەکەدا.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، سوپای تورک نۆ کەتیبە و ١٠٠ ئامرازی سەربازی لە شارۆچکەی لجێ بڵاوکردۆتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، سوپای داگیرکەری تورک بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوانە لە گۆڕەپانەکانی "شەهید سەرخۆبوون، شەهید کەنداڵ، شەهید ڕەمزی، شەهید کاوە، ئاپێ موسا".