دایکانی مەخمور بەمەبەستی چارەسەر سەردانی بەرپرسە سەربازییەکان دەکەن

لەگەڵ زیادبوونی جموجوڵەکان و هەڵکەندنی خەندەق، دایکانی مەخمور چالاکیی ئێشکگرتن بەڕێوە دەبەن و سەردانی بەرپرسە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکەن.

دایکانی مەخمور سێ ڕۆژە چالاکیی ئێشکگرتن بەڕێوە دەبەن، لەگەڵ زیادبوونی جموجوڵە سەربازییەکان و هەڵکەندنی خەندەق، شاندێکیان سەردانی خاڵە سەربازییەکانی سوپای عێراق دەکەن لە ناوچەکە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، دایکانی مەخمور بە مەبەستی گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەر لەگەڵ بەپرسە سەربازییەکانی عێراق کۆدەبنەوە.

لەلایەکی ترەوە، گەل بەردەوامە لە ئێشکگرتن لە چواردەوەری کەمپەکە.

جێی ئاماژەیە، لە ٢٠ ی ئایارەوە، سوپای عێراق هەوڵدەدات لەڕێگەی هێز و زرێ‌پۆشەوە بچێتە نێو کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور).

ف.ق