لە ئامەد، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، ژووری پزیشکانی ئامەد، وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، نووسینگەی یاسایی ئامەد، لە چوارچێوەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤ ڕێپێوانیان ئەنجامدا، هاوسەرۆکی هەدەپ لە ئامەد، پینار ساکین تەکین و عەباس شاهین و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. لە ڕێپێوانەکەدا، پانکارت و درووشمەکان بۆ داوای ماف و دادپەروەری و ئازادی بەرزکرانەوە.
بەناوی جەماوەرەوە، سەرۆکی ژووری پزیشکانی ئامەد، ئەلیف توران، قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ٦ ساڵە بەشێوەیەکی میزاجی چالاکی دایکانی شەممە قەدەغە دەکرێت، هەروەها پێداگری دەکرێت لەسەر چارەسەر نەکردنی پرسی کورد.
هاوکات توران تیشکی خستەسەر پێشێلکاری زیندانەکان و بەتایبەت گۆشەگیری و فشارەکان لە زیندانی ئیمراڵی و گوتی: "گۆشەگیری ئیمراڵی کاریگەریی کردۆتە سەر هەموو زیندانەکان و جڤاک بەگشتی. هێرشێکی مەزن هەیە بۆ سەر دەسکەوتەکانی ژنان. سەرەتا پەیماننامەی ئیستەنبوڵ و ئێستاش یاسای ژمارە ٦٢٨٤ دەکەنە ئامانج. ئێمە دەڵێین، مافی ژیان پیرۆزە، داوای ژیانێکی شکۆدار و ئازاد دەکەین".