دایکانی زیندانیان: بە بەرخودان گۆشەگیری تێکدەشکێنین
دایکانی بەشدار لە ئێشکگریی دادپەروەری کە بۆ پشتیوانی لە رۆڵەکانیان کە ماوەی ٢٥ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، رایانگەیاند، "گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە نانێت. ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین".
دایکانی بەشدار لە ئێشکگریی دادپەروەری کە بۆ پشتیوانی لە رۆڵەکانیان کە ماوەی ٢٥ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، رایانگەیاند، "گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە نانێت. ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین".
چالاکی مانگرتن لە خواردن کە بە شێوەی نۆرەیی لە زیندانەکان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد دەستیپێکراوە لە رۆژی ٢٥ەمیندایە. هاوکات چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کە لەلایەن دایکانەوە لە زۆر شار دەستیپێکراوە بەردەوامە.
چالاکی دایکان پێشوازی گەرمی لێکراوە و رۆژانە زۆر کەس بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان سەردانیان دەکەن. دایکان رایانگەیاند، تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، دڕێژە بە چالاکی ئێشکگریی دەدەن.
' تاگۆشەگیری بەردەوام بێت، ئێمە خۆڕاگری دەکەین و یەک هەنگاو پاشەکشێ ناکەین'
عەفیفە کارتاڵ دایکی زیندانی محەمەد کارتاڵ رایگەیاند، تا گۆشەگیری لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بێت، گۆشەگیرکردنی کۆمەڵگاش بەردەوامە و جەختی کردەوە، تا رۆڵەکانمان لە مانگرتندابن ئێمەش بەردەوام دەبین لە چالاکیەکەمان. هەرکات داواکاریەکانمان جێبەجێ کران ئەو کاتە ئێمەش کۆتایی بە چالاکی ئێشکگریی دەهێنین. دەبێت دایکان لە تورکیا و کوردستان و تەنانەت ئەوروپاش ببنە دەنگی رۆڵەکانیان و دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبڕن. داوا لە هەموان دەکەم، نابێت گەلی کورد بێدەنگ بێت. دەبێت دەنگی رۆڵەکانمان لە زیندان، ببیسترێت".
'زیندانیەکان بە تەنیا جێناهێڵین'
ئەمینە داغ دایکی گوڵیستان داغ زیندانی سیاسی رایگەیاند، "رۆڵەکانمان داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەکەن، ئێمەش داواکارین ئەو گۆشەگیریەی لەسەر رێبەرایەتی دەستیپێکرد و بەسەر تەواوی زیندانەکان و گەلی کورددا بڵاوبووەوە، کۆتاییپێبهێندرێت. دەمانەوێت رۆڵەکانمان لە ناو هەلومەرجی مرۆڤانەدا بژین. تا رۆڵەکانمان لە مانگرتندا بن ئێمەش لێرە لە ئێشکگرییدا دەبین. سڵاو لەسەرجەم ئەو دایکانە دەکەم کە بەشدارییان لە ئێشکگریدا کردووە، سڵاو لە سەرجەم دایکانی زیندانیان، دایکی شەهیدان و گەریلاکان دەکەم. دەبینە دەنگی زیندانیان و بەتەنیا جێیان ناهێڵین".
'بڕوامان بە رێبەر ئاپۆ و گەنجانی کورد هەیە'
خزمێکی زیندانی سیاسی موشەهەر ئولکەریش وتی، ماوەی چەندین مانگە هیج هەواڵێکیان لە عەبدوڵا ئۆجالان نییە و وتی، "پاڕێزەران ناتوانن دیدار ئەنجام بدەن و زانیاری وەربگرن. بەم کردەوانە دەیانەوێت ئێمە بترسێنن. دەیانەووێت لە ماڵەوە دابنیشین و نەڕژێینە شەقامەکان. رێبەرایەتی لە چیا هەنگاوێکی نا و لە ٤٥ ساڵدا ئەوە بووە دەیان هەزاران هەنگاو. کەس ناتوانێت بمانترسێنێت. سڵاو لە هەموو ئەو رۆڵانەمان دەکەم کە لە دژوارترین بارودۆخدا سەر لە بەردەم گوشار و ستەمدا نەوی ناکەن. سەرکەوتن بۆ چالاکیەکەیان دەخوازم. ناتوانن کۆتایی بەم گەلە بهێنن. هەموو بەهارێک ئێمە لەگەڵ سروشتدا زیندوودەبینەوە و سەرلەنوێ لەدایکدەبینەوە. بەرامبەرەکەمان مرۆڤ نین، نازانن مرۆڤایەتی چییە. تەرمەکانمان رادەست ناکەنەوە، سوکایەتی بە تەرمەکانمان دەکەن، تەرمەکانمان لە سندووقدا رادەست دەکەنەوە، تەرمەکانمان دەسوتێنن، کۆمەڵکوژی دکەن. گەنجانی کورد بە بەرچاوی گەلی کوردەوە دەکوژن. لە دژی هەموو ئەو کردەوانە لێرەین. سەرباری هەموو ئەوانەش نەترساین و هەنگاوێکمان بۆ دواوە نەنا. گەلی کورد متمانە و بڕوای تەواوی بە چیاکانی کوردستان، بە گەنجانی کورد و بە سەرۆک ئاپۆ هەیە. ئەو بڕوا و متمانەیە بەرەو ئازادیمان دەبات. منیش لە زیندان بووم و رووبەڕووی ئەشکەنجە بوومەوە. دەستمان لە تێکۆشان هەڵنەگرت، دەستبەرداریش نابین. گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە هەڵناگرێت. ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین".
'رۆڵەکانمان بە تەنیا جێناهێڵین'
دایکی زیندانی سیاسی حەلیمە تۆپوز رایگەیاند، کە جەرگی دایکان ژان دەکات و وتی، ژینگە، کولتور، مێژوو، ژنان، منداڵان، گەنجان و هەمووان گۆشەگیر کراون و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "پشتیوانی لە بەرخودانی رۆڵەکانمان دەکەین. ئاشتی و ئازادیمان دەوێت. شەڕ و مردنمان ناوێ. داواکاری رۆڵەکانمان، داواکاری ئێمەشە. رێبەر ئاپۆ رێبەری ئەم گەلەیە. با گۆشەگیری کۆتاییبێت و دیدار ئەنجام بدرێت. هەر کەسێکی خاوەن ویژدان دەبێت گوێ بۆ ئەو داواکارییانە بگرێت. ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین. با دەنگمان ببیسترێت. لە وان، ئیستەنبوڵ، ئەدەنە و زۆر شار دایکان دەستیان بە چالاکی کردووە. سڵاو لە چالاکی زیندانیان و سەرجەم دایکان دەکەم".
هـ . ب