دلزار دیلۆک: خۆپاراستن نەبێت شۆڕشیش نابێت

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک ئاماژەی بەوەدا هەتا خۆپاراستن و ڕێکخستن لە ئاستێکی زۆر باشدا نەبێت ئەوا شۆڕش پێکنایەت و دەستنیشانیکرد خۆپاراستن لە کەسێکدا کۆتایی نایەت.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک پەیوەست بە 'کارنامەی خۆپاراستن'ی کۆردناسیۆنی کەژەکە و پاژک، بابەتی گرنگی خۆپاراستن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

دەسەڵاتداری پیاوی هەژموونگەرا، هەنگاو بە هەنگاو پەرە بە جەنگی سێهەمینی جیهانی دەدات. لە ئاستی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، یاسای و...هتد چ کاریگەرییەکی لەسەر ژن دادەنێت؟ ئایە دەتوانین جەنگی سێهەمی جیهانی وەک جەنگ بەرامبەر بە ژن هەڵسەنگێنین؟ پێویستە ئاستی مەترسیداری دۆخەکە چۆن هەڵسەنگێنین؟

لە سەرەتا رێز و خۆشەویستی خۆم پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە هەبوونمانی مانادارکرد. دووبارە بەڵێن دەدەم شایەنی شەهیدانمان بم کە ئەم بەهایانەیان ئافراند. بەژنی خۆم لە یادکردنەوەیاندا دادەنەوێنمەوە.

دیسانەوە فەرماندە و گەریلاکانی یەژا ستار بە ڕێزدارییەوە یاددەکەمەوە کە لە لوتکەی ژیانی زانستی خۆپاراستندا دەژین و بە بنەمای دەگرن کە هێڵی ڕێبەرێتی بێننە ئاراوە، بۆ ئەمەش سات بە ساتی تێکۆشانی ئازادی لە بارودۆخی زۆر زەحمەتدا بەڕێوەدەبەن. سڵاو لە هاوڕێیانی گەریلاکانی ئازادی دەکەم کە باوەڕیان بەوەیە بە پێشەنگایەتی ژن ئازاد دەبن و ئەو شەڕەی لە لایەن پیاوەوە دەسیپێکردووە لە لایەن ژنەوە بەکۆتادەهێنرێت و بەم باوەڕەوە شەڕ دەکەن.

دەتوانین بەڕوونی ئەمە بڵێین: ئەوانەی لەم شەڕەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە ژنانن. لەبەرئەوەی کاتێک ژن بە ئەزموونە زەحمەتەکانی ئازادی و ژیاندا تێپەردەبێت، حەزێکی گەورەی ئیرادە و شەڕکردنیان بەدەستهێنا. هەنگاوی کۆمەڵایەتیبوونی نوێ هەڵگیرا. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بە دژواری جەنگی سێهەمی جیهانی تێدا دەگوزەرێ، شەڕکردن لە کاتە زۆر سەختەکانی شەڕدا بە هۆش-فکری زۆر جوان، بە هەستی ئازادی زۆر پاکەوە بەشداری شەڕبوون و جەوهەری خۆیان پێزیادکرد. بوون بە جەختکرەوەی ئەوەی بەدڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین.

بێگومان لەو ڕۆژەوەی مرۆڤایەتی شار، دەوڵەت و چین دامەزراندوە تا ئێستا شەڕکردن هەیە. لەمرۆدا لە نێو جەنگی سێهەمی جیهانیداین، جەنگێکە کە لە دژی ژنان و کۆمەڵگاکاندا بەڕێوەدەبرێت.

کەژەکە و پاژک لە مانگی نیساندا کارنامەی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و بانگەوازییان لە هەموو ژنان و ڕێکخستنەکانی ژنان کرد کە خۆپاراستنی ڕێکخستن بکەن، شۆڕشی ژن گەورە بکەن و سەریبخەن. لەم مانایەدا دەتوانین هەڵیسەنگێنین.

لۆژیکی بەڕێوەچوونی جەنگی سێهەمی جیهانی

قۆناغی جەنگی سێهەمی جیهانی بریتییە لە بەرهەمهێنانی سیستەماتیکی قەیرانەکان و سازکردنی هەژموون لە هەرێمەکەدا. قەیران دەخوڵقێن و دەڵێن چارەسەری دەکەین. ئەمریکا بە ئامانجی 'هێنانی دیموکراسی' ڕۆشتە عێراق و ئەفغانستان. نمونەیەکی ڕۆژانە بدەین باشتر تێدەگەین. دەوڵەتی قرکەری تورک لە رێگە دامودەزگاکانیەوە بە شێوەی سیستماتیک مامەڵەی فاشیستیانە و قڕکردن لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات. لەسەرچاوەکانی وزەی کوردستانەوە، وزە بەرهەم دەهێنێت و لەم وزەیەش کوردستانی بێبەشکردووە و بەشی کوردان نادات. وەک ئەوەی لە ڕاپۆرتەکاندا دیاری کراوە، ئاگرەکە بە هۆی ستونەکانی کارەباوە کەوتووەتەوە، بەڵام دانی پێدانانێت وبەرپرسیارێتیەکەی هەڵناگرێت. هیچ هەنگاوێکی نەنا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. لە دوورەوە تەماشای سوتانی لەوەڕگا، زیندوەران و هەتا مرۆڤەکانیشی دەکرد. لۆژیکی جەنگی سێهەمی جیهانی بەم شێوەیە کاردەکات؛ قەیران دەخوڵقێنی، نائارامی دێنێتە ئاراوە و خۆی وەک فریادڕەس پیشان دەدات. دواتر خۆی دەکشێنێتەوە و هیچ ئەگەرێک بۆ چارەسەرکردن ناهێڵێتەوە. دوای ئەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کشاندەوە، ڕەوشی خەڵکی ئەفغانستان وێنەیەکی وەهای پیشانداین کە مێژووی مرۆڤایەتی و تەڤگەری ئازادیخوازان ناتوانن ئەو وێنەیە لەبیربکەن. قوربانی زۆر گەورەیش ژن داوێتی.

هەموو گۆڕەپانە ژیانیەکان گۆڕیوە بۆ گۆڕەپانێک کە ئەم قەیرانانەی تێدا خوڵقاوە. تاڵانکردنی سروشت، کێشەکانی ئیکۆلۆژی گەرورەتر دەکات. دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەند دەبن و هەژاری جیاوازی چینایەتی قوڵتر دەبنەوە.

لە پشت میدیا دیجیتاڵ و جیهانی پەیوەندییەکان "دەستگەیشتن بە زانست" مرۆڤایەتی تەنانەت لەوەی زیاتر وەرگرت کە پێویستی پێبوو، بۆیە گۆڕا بۆ وێرانەیەکی ئەخلاقی. دەستیکرد بە گۆڕینی پێکهاتەی بیرکردنەوەی مرۆڤ. بێگومان کۆمەڵگە و ژن کە جەوهەری خۆیان لە دەستنەداوە، ژیانکردنیان بەم سیستەمە قبوڵ ناکەن. بۆیە تابێت تێکۆشان لە دژی سیستەم بەشێوەی جۆرا و جۆر بەردەوامە.

کوردستان لەناو ئاگردایە

هەرچەندە جەنگی سێهەمی جیهانی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستیپێکردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا خێراتربوو. جەنگی سوریا کۆتایی پێنەهاتووە، گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانێک کە دەوڵەتانی جیهان جەنگەکانی خۆیان تێدا یەکلای بکەنەوە. کوردستان ڕێک لە ناوەڕاستی ئەم ئاگرەدایە. شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیا بە هەموو توندیەکانی خۆیەوە بە واقعە بێماناکەیەوە بەردەوامە. شەڕێکی ترسناک بەردەوامە کە لەلایەن حەماسەوە هەڵگیرسێنرا و ئیسرائیلیش لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوو. شەڕی ئەرمەنستان-ئازەرباینجان هەیە. لە ئەفغانستان تاڵیبانی دوژمن بە ژن و کۆمەڵگەیان هێنایەوە دەسەڵات. لە کیشوەری ئەفریقادا بە بەردەوامی شەڕ هەیە و کودەتای سەربازی تێدا ڕوودەدات. لە زۆربەی وڵاتاندا ڕاستڕەوەکان هاتوونەتە سەر دەسەڵات، لە وڵاتانی وەک لوبنان، عێراق، یەمەن و سودان ئەو وڵاتانەن کە شەڕ و قەیرانەکانی تێدایە، داتەپینی ئیکۆلۆژی دەگوزەرێت، قڕکردنی سروشت هەیە، قڕکردنی ڕەنج هەیە، لەو جێگیەیەی کە شەڕی تێدایە دەستدرێژی و خراپەکاری تێدایە. لە هەموو ئەمانەشدا کوشتنی ژنان زۆرە.

هەبوون، جۆر، ڕاستی، یانی ژن کە ئەوەندە لە ناوەندی ژیاندایە، بۆچی دەبێت خۆی بپارێزێت؟

لەبەرئەوەی لە دژی ژن هێرشێکی سیستەماتیک و ڕێکخراو هەیە. ئەوەی هێرش دەکات کێیە" سیستەمێکە لە ژێر دەسەڵاتداری پیاودایە. دەسەڵاتداری دەوڵەت-چینە. ئەم هێرشانە مێژوویەکی هەزار ساڵەی هەیە. ناتوانین وا بجوڵێینەوە کە ئەم هێرش، کۆمەڵکوژی، توندی و دڕندایەتەی بوونی نیە. لەبەر نەبوونی جوڵانەوە، نواندنەوەی مردنە. بەڵام ئێمە دەژین و  هەین، یانی ئێمە نەمردووین. گەر ئێمە نەمردووین، پێویستە لە ئاستێکی زۆرباش، ڕاست و تێرکەردا بۆ ژیان، فێری خۆپاراستن ببین.

دەڵێن "گەر مرۆڤ هەست بە ئازاری خۆیبکات ئەوە زیندووە، گەر هەست بە ئازاری کەسێکی دیکە بکات ئەوە مرۆڤە"، پێموایە قسەیەکی لەو شێوەیە بوو. ئەم دەسنیشانکردنە بۆ ژن دەگۆڕێت، واتا بەرفراوانتر دەبێت. ئێمەی ژن نەک هەر بە تەنها هاوبەشی و هەستکردن بە ئازاری مرۆڤەکانی دیکە دەکەین، نەک تەنها هەست بە ئازاری ئەوانە دەکەین کە لە جێگەی جیاوازدان، هاوکات هاوبەشی و هەست بە ئازاری بوونەوەرە زیندووەکان دەکەین لە سەردەمە جیاوازەکاندا.

ئەمەش دەمانگەیەنێت بە پێکهاتەیەکی نوێی ناوازە. ئێمە هێشتا لە زۆربوونداین، دەبینە من-تۆ لە ناو جەماوەرییەکەدا. ئەمەش دەمانکات بە خاوەنی ماتەوزەیەک کە بەهەستێکی گەورەوە بژین، وە بێگومان دەرفەتی بە پراکتیکردنیمان هەیە. دەتوانین بڵێین: گەر ژنێک تەنها بە تێگە و چەمکی "من" بیرکاتەوە، ئەو کاتە دەبێتە پیاو و دیلبووی عەقڵێتی پیاو. چوونکە مانەوە لە ناو چەمکی "من"دا دڵ و مێشک چەقبەستوو دەکات. ئەمەش دەرکەوتەی دەسەڵاتداری و عەقڵێتی دەسەڵاتی پیاوە.

سیستەمی سەرەوەری پیاو دەبێتە ئاستەنگ لە پێش بزوتنی سروشتی

هەر مرۆڤێک کاتێک لەدایک دەبێت، هەبوونێکی جەستەی و ڕۆحیە. هەرووکیانیش لە دۆخی پێویستبووندان بە دەرەوە. زۆر پێویستیان بەدایکە. دوای یەکەم هەناسەی ژیانی، شیری دایکی دەمژێت.  هەم خواستەکانی پێکدێنێت، هەم دەرفەتی بەردەوام بوون بەدەست دەخات. کاتێک شیری سەرەتای خۆی بەدەست دەهێنێت، یەکەم وانەی دەستپێکی ژیانی وەردەگرێت.  گرەنتی ژیانی بە دایکیەوەیە. ئارەزوو، خواستەکانی هەبوونی دەتوانێت بە دایکیەوە پێکبهێنێت. پێناسەی دایک بە مانای گرەنتیکردنی ژیان و پێکهێنانی خواستەکانە. ئەم پێناسەیەش دەتوانرێت بخرێتە ناو ژیانی سروشتی بوونەوە. بەڵام دیسانەوە بە هۆیی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوەوە، بزاوتبوون و جوڵەی سروشتی پێکناهێنرێت.

دوورکەوتنەوە لە خۆبوون

ئاستەنگکردنی ژیان، پێکنەهێنانی خواستەکان، پڕکردنەوەی پێداویستیەکان بەشتی جیاواز توندی و گوشار. دیسانەوە کاتێک ئارەزووەکە پێکدەهێنرێت، ئەوا ئەو حەقیقەتە جێدەهێڵێت کە چێژ دەبەخشێت و دەگۆڕێت بۆ حەقیقەتێک کا ئازار دەدات. تێگەشتنی سەرەتای، مانای سەرەتای لە یادەوەریدا کاڵ دەبێتەوە. هەستی باوەڕ پارچە دەبێت. خەو دەزڕێنێت.  پیاو لە هەرکوێ گەورەدەبێ لە مرۆڤبوونی پاسیف و لاوازی دەروونی خۆی دووردەکەوێتەوە و دەبێتە هەبوونێکی نوێ. وەردەگەڕێتە سەر شتێک کە ئازار دەدات، ئازار و بێ باوەڕی دێنێتە ئاراوە. ژن کاتێک گەورەدەبێت و دەبێتە ژن، پارچەتردەبێت. لەبەرئەوەی ئەو سیستەمی کە لەناو کۆمەڵگەدا بەگەڕخراوە، تابێت زیاتر ئازار دەبەخشێتەوە، ڕێگە لەبەردەم ژیانێکی ناسەقامگیر دەکاتەوە، زۆر زیاتر زیان دەدات و دەگۆڕێتە هەبوونێک کە بەتەواوی لە دایکی دابڕاوە و ئازار دەچێژێت. ژن بوون لەم سەردەمەدا واتا ئازار. لە هەموو جێگەیەک بەکەم و زیادەوە هەر هەمان شتە. بێگومان ئەو شێوەیەی لە ئەورپادایە جیاوازە لەوەی نیمچە دورگەی عەرەبیدا هەیە، بەڵام لە کۆتایدا شێوازی دوورکەتنەوە لە جەوهەری خۆی هەمان شتە. لە هەردوو جێگەکەدا ژن بوون بە مانای ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان دێت.

مەرجی هەبوون

 هێرشەکان لە سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوانەوە دەستپێدەکەن، بە چەوساندنەوە بەردەوام دەبن. ئەو فۆرمەی لەناو خێزاندا بەڕێوەدەبرێت، لە ناو نەریتێکی-تۆڕ-چاند-فاکتەرەکانی دەوربەریدا فۆرم وەردەگرێت. هەروەها قەفەسە نەبینراوەکان لە لایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە دروست دەکرێت و هەموو ئەمانە بە مانای مردن دێتەوە بۆ ژنان.

لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا، مەرجی بوون؛ پەرەپێدانی زانست و خۆپارستن و ڕێکخستن هەیە. بەم مانایە، کارنامەی خۆپاراستن کە بەشێوەی هاوبەشی لە لایەن کەژەکە-پاژک بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆشنایی مانیفێستی ژنێکە سەبارەت بە چۆنیەتی ژیان وەک ژنێکی ئازاد پێویستە لەم بابەتە وا تێبگەین. تەنها سادە و ڕۆژانە نیە، ئەو کاتە باش دەربڕێن و لەو جۆرەدا پیشانی دەدات کە کارەکتەری سەردەمی پێویستە چۆن بێت. وەڵامی پرسیارەکە کەمێک درێژ بوو، بەڵام دەتوانین وەڵامێکی گشتی ئاوا بدەینەوە.

ژنان چۆن دەتوانن ئەو قەیران و گێژاوەی کە مۆدێرێنتەی سەرمایەداری تێدا دەژیت، بقۆزنەوە؟

دەتوانین ئەمە بڵێین: مۆدێرنێتەی سەرمایەداری خۆی شتێکە ناتوانێت بەردەوام بێت. شتێک کە ببێتە داگیرکاری دوای ماوەیەک لەناودەچێت. یانی بۆئەوەی گۆڕەپانی داگیرکاری فەراهەم بکات، قەیران دەخوڵقێنیت. ئەمە تایبەتمەندیەکی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە.

بۆیە خاوەندارەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیانەوێت پێناسەی لە شێوەی "زۆری قەیران" و "بەڕێوەبردنی قەیران" پەرەپێبدەن و ئاسایی بکەنەوە، بیگۆڕنە بەشێکی ژیانی، بەم شێوەیە ماتەوزەی تێکۆشان و شۆڕش لەناوبەرن. بە شاراوەیی یان بە ئاشکرا، شێوازەکانی دەسەڵاتداری فاشیست بە دەربڕێنەکانی "بەڕێوەبردنی قەیران" خزمەت دەکرێن، وەک تۆنێکی بێ زیان لە بیری کۆمەڵگەدا دەچەسپێنرێت و ڕەوایەتیان پێدەدرێت.  بەم شێوەیە دەخوازرێت رێگە لە سەرهەڵدان و شۆڕشی کۆمەڵایەتی بگیرێت. "چارەسەرکردنی قەیران" یان "نەهێشتنی قەیران" بەڵکو قسە و ستراتیژی "بەڕێوەبردنی قەیران" پانتاییەکی ناوازەی پراکتیکی بۆ دەسەڵاتدارە هەژموونگەراکان دروست دەکات.

تێکۆشانی چینایەتی و ئازادی ژن

هەژارکردنی کۆمەڵگە، لە نێو کۆمەڵگەدا بنەماڵەکانی موحتاج بە سیستەم کردووە، بە هەمان شێوەیە لە ناو بنەماڵەکاندا ژنان زیاتر موحتاج بە سیستەم و پیاو دەکات. ئەمە ڕێبازێکی بنەڕەتی سیستەمی دەسەڵاتدارییە. هەژاری لەخۆوە دروستنەبووە. مرۆڤ وەک پێویست ناتوانێت ئاو، خورادن و دەرفەتەکانی ژیانێکی تەندروست بەدەستبهێنێت. هۆکاری ئەمەش دەرنجامی ئەم سیستەمە هەبووەیەیی ئێستایە.

زۆر گرنگە کە ڕێکخستنەکانی ژنان، هەژاری ژنان بکەن بە ڕۆژەڤ. لەبەرئەوەی هەژارخستنی ژن ڕێبازێکە کە ڕەوایەتی دەدات بە خراپەکاری. لە لایەکەوە کەسانێک هەن بە ناوی دەوڵەمەندکردنی جیهانەوە جهیانی دیجیتاڵییان ئافراندووە، لە لایەکی دیکەوە کەسانێکی دەوڵەمەند هەن کە پارەکۆدەکەنەوە و بە دیار سامانە زۆرەکەیانەوە داماون، نازان چێ لێبکەن. لە لایەکی دیکەوە مرۆڤی برسی هەیە. ئەم دۆخە نا هاوسەنگە-شێتانەیە دەرنجامی سیستەمە. ژیان چەمێکە. ئەو دەرفەتانەی ژیان پێشکەشی مرۆڤ، ئاژەڵ و هەموو گیانلەبەرانی دەکات بوونی هەیە و وەک چەمێکە. هەموو کەسێک دەتوانێت بە گوێرەی پێویستیەکانی خۆی لەو چەمەوە ئاو بخوات. گەر نەتوانی بە پێی پێویستیەکان هەندێک بۆخۆت کۆمەک بکەیت. لە جێگەی دیکە بیڕێژن و پیسی بکەن و کەسانی دیکەش تینووبکرێت، ئەوە قەیرانە و شتێکی ئاسایی نییە. هەژاری ئاسایی نیە. تێکۆشانی چینایەتی لە ئێستادا بۆ لابردنی ئەو سیستەمەیە کە هەژاری دەخوڵقێنی. لە کرۆکی ئەم تێکۆشانەدا ئازادی ژن هەیە. ڕێبەرێتیمان ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژنانی لە سۆسیالیزمدا بەرەوپێشەوە بردووە.

خۆپاراستن نابێت دوابخرێت

بابەتێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە خۆپاراستن پێویستە بەخۆت بیکەت و بەکەسی دیکە ناکرێت. هەرگیز بە پیاو ناکرێت. گەر ژن خۆپاراستنی خۆی ڕادەستی پیاو بکات، ئەوا بە مانای تەسلیمبوونە بە سیستەم. هەموو زیندەوەرێک لە دژی هەڕەشەکان بۆ سەر جەستە پێویستە خۆی بپارێزێت. لەبەر ئەوەی بە قسە و دەربڕینی "گەریلا گورز بوەشێنە، کوردستان ئازاد بکە" نابێت. گەریلا پێشەنگە، هەموو کاتێکیش پێشەنگ دەبێت. بەڵام نابێت هەموو خۆپاراستنێک بخرێتە ئەستۆی گەریلا. کوردستان هۆشمەندی وڵاتێکە، لەوەش زیاتر ژیانێکە کە دەتوانین تێیدا ئازاد بژین، وەڵامێکی مانادارە کە وەڵامی پرسینی چۆن بژین بدەینەوە. حەقیقەتێکە هەموو کەسێک دەتوانێت دروستی بکات. وە ئەم بونیاتنانە کار و ئەرکی هەموو کەسێکە. ئامانج، خواست و خەون ئەرکی هەموو کەسێکە. گەریلا پێشەنگی ئەم بونیات نانەیە. پێشەنگی بونیاتنانی کوردستانە. بەڵام تاکە دروستکەر نیە. پێویستە لەم هەڵە تێگەشتنە ڕزگارمان ببێت. ڕزگاربوون لەوەی کە ئەرکەکە تەنها بۆ گەریلا بێت، لێگەڕانی هەموو ئەرکەکان بۆ هێزێک دوای ماوەیەک دۆخێکی چاوەڕوانی لە دەوڵەتیشەوە دروستەکات. لە ڕاستیشدا هێزی دەرکەوتی جەوهەری گەلیش ئاستەنگ دەکات. هەڵبەتە پاراستنی گەل و دەستکەوتەکانی گەل ئەرکی بنەڕەتی ئێمەیە. بەڵام پێکێنانی شۆڕش بەرهەمی گەلە.

تەڤگەری ئازادی گۆڕانکاری مەزنی ئافراند. لە لایەکەوە هەوڵدەدات ئەوە ڕوونبکاتەوە کە هێزی گەریلا، لەگەڵ ئەوەی هێزێکی پێشەنگە، بەڵام تاکە هێز نیە کەبتوانێ شۆڕش بکات، ئەمە لەگەڵ گەلدا دەکات.

مەزنکردنی بەهاکان ئەرکێکە

بێگومان ئەمە تەنها کار و پلاندانانی قۆناغێک نییە. کاری دروستکردنی عەقڵیەتێکە لە نەوەیەک و سەردەمێک و تەواوی مرۆڤایەتی جیهاندا. عەقڵیەت خودی شۆڕشە. بەم مانایە وەک تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنان ئەو ئاستەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، وەک لە جاڕنامەکەدا دەربڕدراوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئێمە لە قۆناغێکی گرنگی شۆڕشی ئازادیخوازیمانداین. ئاستی ئێستا گرنگ و مانادار و گەورەیە، بەڵام هێشتا زیادکردن و پاراستن و سیستماتیککردنی بەها بەدەستهێنراوەکان لەو ئەرکانەن کە پێویستە ئەنجام بدرێن.

بۆ نموونە چۆن دەتوانین شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بکەین؟ بە دڵنیاییەوە بە بەشداریکردنی  گەل لە ڕێکخستنە شۆڕشگێڕەکانی بونیاتناندا، بە بەشداریکردنی خەڵک زیاتر لە چالاکییەکانی بونیاتناندا، بە فەرمیکردن، بە ناساندن و بە بەهێزکردنی خاوەنداریکردن لەو سیستەمی دامەزرێنراوە و پەرەوەردەکردنی نەوەی نوێ لە بناغەی زهنیەتی ئەم سیستەمەدا.

پێویستە هەموو ژنێک بتوانێت خۆی بپارێزێت

گونجاو نیە پاراستنی گەل بە تەنها بۆ دامەزراوە سەربازییە ڕێکخستنکراوەکان جێبهێڵرێت. بۆ ژنان هێزی یەژا ستار هێزی بنەڕەتی پاراستنە. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتدا گرەنتی ئازادی ژنە. پێویستە لە هەموو پارچەکاندا هێزی خۆپاراستنی بەڕێکخستنکراوی ژنان هەبێ کە هەیشە. بەم شێوەیە پێویستە هەموو ژنێک فێری خۆپاراستن ببێت، بۆ ئەوەی بەڕێکخستن ببێت، ڕێکخستنی خۆجێی مەدەنی دامەزرێنێت. پێویستە ژنان و گەنجان لەهەموو گەڕەکێکدا بە ڕێکخستن ببن، پێکەوە بجوڵێنەوە و خۆبپارێزن.

ئەوانەی خۆپاراستنیان ڕادەستی هێزی دیکە کردووە، ناتوانن خۆیان ئازاد بکەن. نمونەی لەمەمان لە جیهاندا زۆرە. بۆ نمونە نە ئەمریکا و نە تاڵیبانیش ناتوانن ژنانی  ئەفغانستان بپارێزن. ژنانی ئەفغانستان لە ئێستاوە ئاگاداری ئەوەن، ڕێکخستنەکانی خۆیان زیاتر دەکەن، وێڕای هێرشە بەردەوامەکانی تاڵیبان، ژنان بەردەوامن لە تێکۆشان.

پاراستنی بەهاکانی ئازادی

پێویستە هۆشمەندی، تەکتیک و تەکنیکی خۆپاراستن، پاراستنی ڕێکخستنی، هۆشمەندی کۆلێکتیف، پاراستنی بە ڕێکخستنبوو، پاراستن لەوانی دیکەوە فێرببین. بۆ ئەم فێربوونە هۆشمەندی جێندەری، هۆشمەندی ژنبوون، مانا و بەهاکانی زۆر گرنگە. ئەو ژنانەی کە لە مرۆدا بە عەقڵێتی پیاوەوە دەجوڵێنەوە و لە دەستی فاشیزمدان ئەو زیانانەی بە مرۆڤایەتی دەگەینن زۆر زۆرن. لەبەر ئەمە مەرجی بنەڕەتی ئەوەیە ژن خۆیبێت و بتوانێت ببێت بەخۆی، بە عەقڵ و دڵی ژنەوە بجوڵێتەوە و بەهەستی ژنێکی سەردەمیەوە ژیان بونیات بنێت.

ئەم بابەتانە زۆر گرنگن. بەڵام لەمانە گرنگتر پاراستنی بەهاکانی ڕێبەرێتی، بەهاکانی ئازادی، بەهاکانی ژنی ئازادە کە ئافرێندراون.

پێویستە بەهاکانی ڕێبەرێتی بپارێزین

ڕێبەرمان هەموو شتێکە بۆمان. مەزنترین بەهامانە. لە بەرامبەر هێرشە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی سەر ڕێبەرمان و بەهاکانی ڕێبەرێتی پیویستە ئەم بەهایانە بپارێزین. ئەمە بۆ ئێمە پێویستی هەبوون و نەبوونمانە. پاراستنی بەهاکانی ڕێبەرێتی پاراستنی خۆبوونە، بەهای ژنبوونە، پێوانەکانی ئازادییە. پێوستە ڕێبازەکە بەم شێوەیەبێت.