دەم پارتی لە مێردین ناونیشانی سندووقەکانی دەنگدانی ئاشکرا کرد
دەم پارتی بۆ هەڵبژاردن پێشوەختی کاندیدەکان، ناونیشانی سندووقەکانی دەنگدانی لە مێردین ئاشکرا کرد.
دەم پارتی بۆ هەڵبژاردن پێشوەختی کاندیدەکان، ناونیشانی سندووقەکانی دەنگدانی لە مێردین ئاشکرا کرد.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە مێردین ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی ٣١ ی ئادار بەردەوامە. دەم پارتی بڕیارە بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانییەکان لە ١٠ ناوچەی شارەکە ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، لەڕێگەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە کاندیدی هاوسەرۆکی ٧ ناوچە دیاری بکات. چاوەڕێ دەکرێت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا زیاتر لە ١٠ هەزار نوێنەر دەنگ بدەن.
هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٣ و ١٤ ی کانوونی دووەم سندووقەکانی دەنگدان دیاری کران. هاوسەرۆکی دەم پارتی لە مێردین، محەمەد مەهدی تونج، ئاماژەی بەوە کرد ئەم هەڵبژاردنە باشترین وەڵامە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لەلایەن قەیومەکانەوە. تونج بانگەوازی لە هەموو نوێنەرەکان کرد کە دەنگ بدەن و ناونیشانی سندووقەکانی ئاشکرا کرد.