دەستەی سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال هۆشداری دەداتە پەدەکە و میر

دەستەی سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال هۆشداریدا کە پەدەکە میرتەحسین حازم بەگی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دژی شەنگال بەکاردەهێنێت و دەستنیشانی کرد کە ئەوە مایەی قەبوڵکردن نییە.

دەستەی سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال لەبارەی پیلانەکانی ئەم دواییەی سەر شەنگال کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی بەست. کۆنفڕانسەکە لە ناوەندی شەنگال سازکرا و تیایدا لەلایەن دەخیل مورادەوە راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

دەخیل موراد رایگەیاند، پلانەکانی پەدەکە لەسەر شەنگال گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە رێگەی میری ئێزدییەکانەوە دەستوەردان لە شەنگاڵ دەکەن و وتی، "لەماوەکانی رابردوو بۆ ئەوەی لە شەنگال ئاژاوە بنێنەوە، دەستیان بە پلانی نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکانی شەنگالدا کرد. ویستیان پێکەوە ژیانی هاوبەش لە شەنگال تێکبدەن، بەڵام هەموان راستی کۆمەڵگای ئێزدی دەزانن، کە ئێمە دژی هیچ ئایینێک نین".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پەدەکە زانیبووی کە بە سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ شەنگال پلانەکانیان و ئەوانەی لەدژی شەنگال دەیڵێن ئاشکرا دەبێت و راستیی ئەوان دەبیندرێت. بۆ ئەوەی ئەو راستیانە لە شەنگال ئاشکرا نەبن، حازم تەحسین بەگ کە وەک میر دەستنیشان کراوە، خستیانە جوڵەوە و بە قسەی ناڕاست ئاستەنگی بۆ سەردانەکە سازکرد".

لە راگەیەندراوەکەدا داوە لە حازم تەحسین بەگ کراوە کە بە گوێرەی بەرژەوەندی پەدەکە نەجوڵێتەوە.

هـ . ب