دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئامێدی بۆردوومان کرد
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سێگرێ و بەرزاییەکانی گوهەرز و ناوچەی سەفح و چیای مەتینای سەر بە ئامێدی بۆردوومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سێگرێ و بەرزاییەکانی گوهەرز و ناوچەی سەفح و چیای مەتینای سەر بە ئامێدی بۆردوومان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، دەمەو ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سێگرێ و بەرزاییەکانی گوهەرز و ناوچەی سەفح و چیای مەتینای نزیک شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کردووە.
زانیاری ڕوون سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکە بەردەست نییە. بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیان بە ڕەز و باخی چەند هاوڵاتییەک گەیشتووە.