دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنوورەکانی برادۆست بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک چەند گوندێکی سنووری برادۆست لە باشوری کوردستان بۆردوومان دەکەن.
فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک چەند گوندێکی سنووری برادۆست لە باشوری کوردستان بۆردوومان دەکەن.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند گوندێکی لە شارۆچکەی برادۆست سەر بە ئیدارەی سۆران بۆردوومان دەکات، ئەوانیش بریتیین لە گوندەکانی بێرکمە و بنقەڵات و تارستا و چیایی کونە کۆتر.
بۆردوومانەکە زیانی بە ماڵ و موڵکی دانیشتووان گەیاندووە.
هەر ئەمڕۆش، فڕۆکە جەنگیەکانی داگیرکەری تورک، چەند جارێک چیای کورەژاری لە سنووری شیلادزێ بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنیشینان دروستکردووە و هێشتا قەبارەی زیانەکان ئاشکرا نەبوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان، ئەم هێرشانە کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی سڤیلی لێ کەوتۆتەوە.