دەوڵەتی تورک بە زۆرەملێ گوندنشینانی ئامێدی کۆچبەر دەکات

سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی میسا بەگی کانی ماسی نیشتەجێ بوو. سی پی تی بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، سوپای داگیرکەری تورک بە هەڕەشە و زۆرەملێ گوندی میسا لە گوندنشینان چۆڵ دەکات.

هێرشی داگیرکاری

تیمەکانی بونیادنانی ئاشتی جڤاکی (سی پی تی) ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک بە زۆرەملێ لە هەرێمی میسا بەگ لە دامێنی چیای مەتینای سەر بە شارۆچکەی کانی ماسی نیشتەجێ بووە.

سی پی تی ڕایگەیاند سوپای تورک هەڕەشە لە دانیشتووانی گوندی میسا بەگ کردووە، داوای کردووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا گوندەکە چۆڵ بکەن، سەربازەکان هەڕەشەیان لێ کردوون ئەگەر چۆڵی نەکەن، بە زۆر لە گوندەکە دەریان دەکەن و گوندەکە بۆردوومان دەکەن.

هەروەها ڕایگەیاند دوێنێ گوندنشینا لە ترسی هەڕەشەی سوپای داگیرکەری تورک دەستیان بە چۆڵکردنی گوندەکە کردووە، ئەمڕۆ گوندەکە بە تەواوەتی چۆڵکراوە.