دەوڵەتی تورک لە بامەڕنی کەسێکی مەدەنی شەهید کرد
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بامەڕنی کەسێکی مەدەنی بە ناوی عەلی جەمیل کەلاش شەهیدبوو، کەسێکی دیکەش برینداربوو.
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بامەڕنی کەسێکی مەدەنی بە ناوی عەلی جەمیل کەلاش شەهیدبوو، کەسێکی دیکەش برینداربوو.
فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناحیەی بامەڕنێی سەر بە دهۆکیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا عەلی جەمیل کەلاش کە خيڵکی ناحیەی باتوفا بوو ژیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆردومان دەکات و زیانی زۆر بە مەدەنیەکان دەگەیەنێت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوی ٢ی کانونی یەکەمدا رایگەیاندبوو، کە گوندەکانی ناو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و گۆڕەپانەکانی گەریلا لە ٣٠ی تشرینی دووەم تا ١ی کانونی یەکەم لەلایەن سوپای تورکەوە ٣٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون و لەو بۆردومانانەدا زیان بە رەز و باخ و ماڵوحاڵی هاووڵاتیانی مەدەنی گەیشتووە.
هـ . ب