فەرماندەی بڕیارگەیی ناوەندی یەژا ستار شەردا مەزڵوم گابار بەشداریی بەرنامەیی تەلەفیزیۆنی مەدیا خەبەر بوو و هەڵسەنگاندی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد، بەتایبەت لەسەر بابەتی شەڕی داگیرکاری سەر کوردستان ڕاوەستەیکرد.
'شەڕێکی زۆر گەورە لە کوردستاندا ڕوودەدات'
شەردا مەزڵوم گابار ئاماژەی بەوەدا شەڕێکی زۆر گەورە لە کوردستاندا ڕوودەدات و وتی: "شەڕ زۆر بڵاودەبێتەوە و هەموو کوردستان دەگرێتەوە. لەبەرئەوەی لەم ڕۆژانەی دواییدا هاتوچۆیی دیبلۆماسی لە ئاراداییە. ئەمە ڕاستی قۆناغەکەیە. ڕێبەرێتی لە نەورۆزی ٢٠١٣دا ئاماژەی بەوەکرد 'گەر ئەم قۆناغە لەباربچێت، یانی بەگوێرەی ئەوە نەبێت کە بریارە بەڕیوەبچێت، ئەوا ئەو شەڕەیی لە کوردستان ڕوودەدات شەڕێکی ئاسایی نابێت. لەبەر ئەمە نە ئیمە، وەک گەلی کورد، نە هێزە ئازدیخوازەکان، کە لەناو ڕاستی پەکەکەدان. نە دەتوانن وەک پێشوو شەڕبکەن، نە دەشتوانن وەک پێشوو بژین'. ئەم ڕاستییە پشتڕاستبوویەوە، کە بەڕی و ڕێبازی پێشوو شەڕەکان بەڕێوەناچن، هەروەها ژیانیش بە ڕێبازەکانی پێشوو نابێت. ڕێبەرێتی ئەمەیی ساڵانێکە وتووە. لە کوردستانیشدا شەڕی گەریلا بە تەکنیکی پێشوو بەڕێوەنابرێت. ڕێبەرێتی لەو سەردەمەدا ئەوەی دیاریکرد پێویست بە سەرلەنوێ بونیادنانەوە هەیە. ئەمەش بۆ گەریلا لە هەموو کاتێکدا ڕۆژەڤە. یانی گفتوگۆ لەسەر ئەوەکرا کە گەریلا چۆن دەتوانێت سەرلەنوێ خۆی بونیادبنێتەوە، بەشێوەی باشتر سەرکەوتن بە بنەما بگرێ و ڕێبازی شەڕی سەرکەوتن بەڕێوەببات.
لەبەرئەوەی تا ئێستا بەرخۆدان بەم شێوەیە ئەنجام دەدرا، هەنگاویی گرنگیش نێنرا، بەڵام دیسان ڕێبەرێتی ڕەخنەی دەکردین. یانی ڕەخنەی ئەوەمان لێدەگیرا لە شێوازی شەڕدا چەقبووستوو دەمێنینەوە، ئافراندن لە تاکتیکدا ناکەین. بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم؛ لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە، بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٥ەوە قۆناغی شەڕ بە گرانی بەڕێوەدەبرێت کە دەوڵەتی تورکیش بە 'پلانی لەنابردن' ناوی ناوە. ئەمەش بە مانایی قڕکردنی گەلی کورد، تەسفیەکردنی پەکەکەیە.ئامانجیشی هەر ئەمەبوو. ئەوەی چەندە پێکیهێناوە یا نا ئەوە دەبینرێت. هەموو کاتێک دەڵێت ئەمساڵ کۆتایی پێدێنم، لە ئێساشدا دەڵێت لەم هاوینەدا کۆتایی بە پەکەکە دەهێنم. وا دوومانگی ماوە بۆ هاوین، گەلۆ چۆن دەتوانێت تەڤگەرێکی ئاوا گەورە بەکۆتابێنێت؟ ئەم ڕەوشەی گۆڕییەوە بۆ ڕەوشێکی تراژیدی-کۆمیدی. دوایی ئەوەی ڕێبەرێتی ڕەخنەکانی خستە ڕۆژەڤمانەوە، گفتوگۆی زۆرکرا و هەنگاویی کردەیی گرنگیش بەڕێوەبرا.
دوای ساڵی ٢٠١٩ شەڕێکی گەورە بەڕێوەبرا، بەڵام لە کۆتاییدا زۆر شت لە سودی ئێمە شکایەوە. لە شۆککردنی شەڕدا پەڕەیەکی نوێ ئافرێندرا. لە سەدەی ٢١دا تەکنۆلۆژیا زۆر پێشکەوتووە، هەواڵگری و سیخوڕی فراوانتربووە، ئایە تێکۆشانی گەریلا بەکۆتایهات؟ هێزە چەپەکان، ئانارشی، شۆڕشگێڕانیش گەریلایەتییان خۆشدەوێت، بەڵام لە بینینەوەی سەرکەوتن لە خەباتی گەریلایەتیدا بێ هیوابوون، بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان جارێکیتر ئومێدی سەرکەووتنی ژیاندەوە. بە تاکتیکەکانی بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٠ هەتا ٢٠٢٤ ئەمەی پیشاندا؛ گەریلا لە کوردستان و جیهاندا بە کۆتاناهێنرێت، ناتوانرێت گەریلا کۆنترۆڵ بکرێت. کاتێک مرۆڤ لەم ڕاستیانە دەڕوانێت، ئەوە دەبینرێت کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەدۆڕاون، ئەوەی دۆڕا و شکستخواردبووە دەوڵەتی تورکە.
دەوڵەتی تورک خواستێتی داگیرکاری بەرفراوانتربکات
دەڵێن بە ڕێبازێکی نائاسایی ئەنجامی دەدەین، چەندین نۆکەر، هێزە خاینەکان و پەدەکەیان بەرەوخۆیان پەلکێشکردووە، هەموو چەکێکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن. لە تاکتیکی ئەتۆمیەوە هەتا چەکی کیمیای و گازی جۆربەجۆر. لە بۆلوو، قەیسەر، فۆچای، لە لیوایان هێناوە. هەرکاتێک فەرماندەیەک شکستی دەهێنا دوریاندەخستەوە و یەکێکی تریان دەخستە جێگەکەی. زۆرێک هاتنە زاپ و دواتر بە شکستەوە دەڕۆشتنەوە. کێ دێنن با بیهێنن، لەبەرامبەر باوەڕداری و دڵسۆزیی گەریلادا هیچ دەرفەتێکی سەرکەووتن بۆ دەوڵەتی تورک بوونی نیە. دەڵەوتی تورک لە ئێستادا دیبلۆماسی بەڕێوەدەبات، بەغداد و هەولێری وەک شارێکی تورکیا لێکردووە، هاتووچۆیەتی. ئەم هەموو کۆبوونەوانە بۆچیە؟ بێگومان بۆ تەسفییەکردنی پەکەکەیە، بۆ سەرخستنی پلانی نیو-عوسمانییە. خواستێتی سنورەکانی میساقی میللی جێبەجێبکات.
ڕەنگە حکومەتی عێراقی باش مێژووی تورکیا و نەریتی عوسمانی نەزانیبێت، بۆیە هەرکاتێک هاوکاری بکات، ئەوا بەدڵنیاییەوە دۆڕانی خۆی دەبینێت. بەڵێنی ئاوی پێداون، بەڵێنی کردنەوەی ڕێگەی بازرگانی پێداون. لە داهاتوودا عێراق ئەوە دەبینێت کە ئەم بەڵێنانە چۆن دەکەوێتەوە! بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانێت کە ئامانجی تورک تەنها تەسفییەکردنی پەکەکە نیە، ڕاستە پەکەکە وەک بەربەست لە پێشی خۆی دەبینێت، بۆیە دەیەوێت تەسفییەی بکات. ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکارییەکەی بەرفرانە. ئامانجێتی گەلی عەرەب، خاکی عەرەب بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکی دژ بەکوردە. گەر عێراق و پەدەکە ئەم رەوشە باش هەڵنەسەگێنن، ئەوە دەبێتە بەڵای سەرییان. دەبێتە هۆکاری مەرگییان. لەبەرئەوەی عێراق لانکەی شارستانێتە. لە ئێستادا بووە بە ناوەندی شەڕی سێهەمی جیهانی.
خواستیانە عێراق ڕاکێشنە بەرەی خۆیانەوە، کاریگەری لە سەر ئێران دروستکەن و سوریاش بەشداربکەن لەم هاوپەیمانێتیەدا، بەم شێوەیە ئامانجی داگیرکارییان جێبەجێکەن. عێراق وتوویەتی پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نابینم، بەڵام ڕێکخستنێکە لەدەرەوەی یاسادا. بۆیە ئەمە ڕاستییە ئێمە هیچ کاتێک نەبووین بە ڕێکخستنێک بە گوێرەی یاسا. پەکەکە هەموو کات ڕێکخستنێکی دەرەوەی یاسا بووە. نە بەگوێرەی یاساکانی عێراق، نە بەگوێرەی یاساکانی تورکیا، نە بەگوێرەی یاساکانی ئەمریکا نەبووە. پەکەکە بە گوێرەی یاساکانی سیستەمی سەردەستەیی نیە. پەکەکە تەنها بە گوێرەی یاساکانی ئازادی دەجوڵێتەوە. بەگوێرەی یاساکانی ئازادییە، بەگوێرەی یاساکانی مرۆڤایەتییە. جگە لەم یاساییەنە لە هەموو جێگایەک لە دەرەوەی یاسادایە و دەبێت."